له دێربی مانچێسته‌ر، مۆرینهۆ ریمۆنتادای له دژی گواردیۆلا كرد
له دێربی مانچێسته‌ر، یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان ریمۆنتادایان له دژی مانچێسته‌ر سیتی كرد و یارییه‌كه‌یان به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7 نیسانی 2018، له یاریگه‌ی ئیتیحاد یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی مان یونایتدی كرد.
له گێمی دووه‌م مانچێسته‌ر سیتی له رێگه‌ی ڤینسێنت كۆمپانی و ئێلكای گوندوگان به 2 گۆڵ پێشكه‌وت، به‌ڵام له گێمی دووه‌م، مانچێسته‌ر یونایتد له ماوه‌ی 2 خوله‌ك پۆڵ پۆگبا دوو گۆڵی كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 69 كریس سمۆلێنگ گۆڵی سێیه‌می بۆ شه‌یتانه سووره‌كان زیاد كرد و تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌میان له مانچێسته‌ر سیتی كرده‌وه، بوون به پاڵه‌وانی مانچێسته‌ر سیتیان بۆ یارییه‌كی دیكه دواخست.