عه‌لی ره‌شید: تا حوكمی سه‌ربازی به‌رده‌وام بێت مه‌خموور به داگیركراو داده‌نێین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو حوكمی سه‌ربازی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا شارۆچكه‌ی مه‌خموور به‌داگیركراوی ناوده‌به‌ین.
عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 داوای كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له مه‌خموور كرد و گووتیشی: تاوه‌كو حوكمی سه‌ربازی له مه‌خموور به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا داگیركردنیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانییان داگیركرد و ئێستاش به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
به گوێره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، ئه‌و ناوچانه به ناوچه‌ی "جێناكۆك" دانراون و به گوێره‌ی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
ا. م