كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا.
بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی کۆببنەوە، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی کوردستان 24 کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی سێشەممە دواخراوە.
پێشتر ئایدن مەعرووف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان 24ى راگەیاند فراکسیۆنی گۆڕان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای چاکسازی و خانەشینی لە پەرلەمان موزادەی سیاسی دەکات و دەیەوێت کات بکوژێت.
پرۆژه یاساى چاكسازى له خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین وئیمتیازاته‌كانى دیكه له‌هه‌رێمى كوردستان- عێراق, له رۆژی 18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2018 له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام بڕی مووچه‌ی خانه‌نشنی په‌رله‌مانتاران ناڕه‌زایی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
دواتر هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان داوايان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، جارێكی دیكه یاساكه بگه‌ڕێننه‌وه په‌رله‌مان و هه‌مواری بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، جارێكی دیكه ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی یاساكه هه‌موارده‌كه‌نه‌وه، كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ا. م