به ڤیدیۆ.. له یارییه‌كی دراماتیكیدا ئارسێناڵ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
له گه‌ڕی 33ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی سه‌ركه‌وتنی له دژی ساوسامپتن به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی ئارسێناڵ له یاریگه‌ی ئیمارات میوانداریی ساوسامپتنی كرد و 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ زۆر به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 28 ئۆبامیانگ شریتی گۆڵه‌كانی ئارسێناڵی بڕی، دواتر له خوله‌كی 17 شین لۆنگ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ساوسامپتن یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له خوله‌كی 38 دانی وێلباك یانه‌كه‌ی پێشخسته‌وه و گۆڵی دووه‌می بۆ ئارسێناڵ زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م، رووداوه‌كانی یارییه‌كه گه‌رمتر بوون، به‌تایبه‌تی كاتێك چارلی ئۆستن ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ساوسامپتن یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 81 دانی وێلباك ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی یانه‌كه دیسان یانه‌ی ئارسێناڵی پێشخست، پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه ناوبژیوان 2 یاریزانی له هه‌ردوو به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د ئه‌لنینی میسری له یانه‌ی ئارسێناڵ و جاك ستیڤنس له ساوسامپتن.
یانه‌ی ئارسێناڵ به 54 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه، یانه‌ی ساوسامپتنیش به 28 خاڵ له خانه‌كانی دواوه‌ی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ جێماوه و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌كی ئینگلیزی له‌سه‌ره.