فیرعه‌ونه‌ میسرییه‌كه‌ خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا

بۆ چواره‌مجاره‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌باته‌وه‌

محەمەد سەڵاح بۆ چوارەمجار لەم وەرزە بە باشترین یاریزانی یاریزانی مانگی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا.

محەمەد سەڵاح بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دیاری کرا، کە لە مانگی مارس هێرشبەرە میسرییەکە بەرامبەر واتفۆرد هاتریکی تۆمارکرد و بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد و کریستال پاڵاسیش گۆڵی کرد و لەو مانگە بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ لە چوار یاری یارمەتی یانەکەی دا.

سەڵاح پێشتر لە مانگەکانی نۆڤێمبەر و دیسێمبەر و فێبرایەر بە باشترین یاریزانی مانگ دەستنیشانکرابوو، ئەمە چوارەمجارە ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت، کە بە تۆمارکردنی ٢٩ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و بەربژێریشە بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزە بەدەست بهێنێت، له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین كێبڕكێی كریستیانۆ و مێسی ده‌كات.