"داعش وه‌ك ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه مووسڵ"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا، هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "رێكخراوی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ینه‌وا، ئه‌گه‌ر بیتو حكومه‌تی عێراق دادگاییه‌كان به ئاشكرا نه‌كات و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌زاران چه‌كداری داعش به دیلی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست حكومه‌تی عێراق".
نوجێفی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: "داعشه‌كان له‌ناو زیندانه‌كاندا خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌كراون، ئێستا له ژێر درووشمی چاوه‌ڕێی "هه‌ڵگرتنی په‌رژینی به‌رده‌م سه‌گه‌كانن" خۆیان ئاماده ده‌كه‌نه‌وه.
پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی نه‌بوونی دادگاییكردنی ئاشكرا و بوونی هه‌زاران داعش له زیندانه‌كاندا، به‌ره‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی ساڵی 2014 ده‌چینه‌وه كه ناوچه‌كان كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
رۆژی 10/6/2014 چه‌كدارانی داعش به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌شی زۆری پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیان داگیر كرد و دوای زیاتر له 3 ساڵ شه‌ڕ و خوێنڕشتن له رۆژی 10/7/2017 پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ھێزه‌كانی عێراق كۆنترۆڵكرانه‌وه.
به‌ڵام ھێشتا ره‌وشی ناوچه‌كان ئاسایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌و پاشماوه‌و شانه نوستووه‌كانی داعش بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه.