هانده‌رانی ریال مه‌درید سووپرایزێكیان بۆ بۆفۆن ئاماده كردووه
23 ساڵ ژیانی پیشه‌گه‌ری و ئه‌زموونی 20 ساڵ له چامپیۆنزلیگ، ناسنامه‌ی جیانلویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی یوڤێنتۆسه كه پێشبینی كراوه له ئه‌گه‌ری ماڵئاواییكردنی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه ره‌نگه بۆ هه‌میشه بۆفۆن وه‌ك گۆڵپارێز له‌م پاڵه‌وانێتییه نه‌بیننه‌وه و یاریگه‌ی بێرنابیۆ ده‌بێته دوایین یاری بۆفۆن له چامپیۆنزلیگ.
یانه‌ی ریال مه‌درید له یاری چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی یوڤێنتۆس هێنا و هیوای یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه لاواز كردووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، هانده‌رانی ریال مه‌درید بڕیاریانداوه ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی بێرنابیۆ وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌كی گه‌وره رێز له جیجی بۆفۆنی ته‌مه‌ن 40 ساڵ بگرن، چونكه ده‌زانن ئه‌مشه‌و دوایین یاری ئه‌م ئه‌فسانه ده‌بێت له چامپیۆنزلیگ، به‌وپێیه‌ی یانه‌ی یوڤی له ماڵئاواییكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كه نزیكه و بۆ سه‌ركه‌وتن پێویستی به موعجیزه و ریمۆنتادایه.
پێشتر له 2016 هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌مان شێوه رێزیان له فرانسێسكۆ تۆتی ناوه، كاتێك له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ریال مه‌درید و رۆما رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه كه تێیدا تۆتی دوایین یاری خۆی له چامپیۆنزلیگ له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م قۆناخه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ئه‌نجام دا و له هه‌ردوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه ریال به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.