پۆگبا یه‌ك هه‌نگاوی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت
میدیاكانی بریتانیا ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی پۆڵ پۆگبا به یانه‌ی ریال مه‌درید بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مۆرینهۆ گڵۆپی سه‌وزی بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاریزانه هه‌ڵكردووه و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه راسپاردووه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 نیسانی 2018، ئاشكرای كردووه كه پۆگبا له‌گه‌ڵ مینۆ رایۆلای به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و ره‌زامه‌ندی زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شایانه‌یان پێگه‌یشتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پۆڵ بۆگبا نێوانی له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی خۆش نییه و له ماوه‌كانی رابردووش ده‌رفه‌تی یاریكردنی كه‌می پێدراوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه مۆرینهۆ داوایه‌كی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه پۆگبا بفرۆشن و به‌دوای شوێنگره‌وه‌ی دا بگه‌ڕێن.
پۆڵ پۆگبای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2012 به له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، دوای 3 ساڵ یوڤێنتۆس به بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ پۆگبای به شه‌یتانه سووره‌كانی فرۆشت.