نيكى هايلى: رووسيا 12 جار ڤيتۆى بۆ پاراستنى ئه‌سه‌د به‌كارهێناوه

K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى ئه‌مريكا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، رايگه‌ياند، سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د، به لانيكه‌م 50 جار چه‌كى كيميايى به‌كارهێناوه و رووسياش 12 جار ڤيتۆى به‌كارهێناوه بۆ پاراستنى رژێمى سووريا.
له سه‌ر داواى رووسيا، ئه‌مڕۆ جارێكيديكه ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و قه‌يرانى سووريا كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نيكى هايلى، نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مريكا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، رايگه‌ياند، "ئه‌سه‌د به لانيكه‌م (50) جار چه‌كى كيميايى به‌كارهێناوه و رووسيا به ته‌نيا (12)جار ڤيتۆى به‌كارهێناوه بۆ پاراستنى رژێمى ئه‌سه‌د".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مه تۆمارى مێژووى رووسيايه، كه تۆمار ده‌كرێت به‌وه‌ى ده‌ستى هه‌يه له تاوانه‌كانى ئه‌سه‌د، چونكه ئه‌وه ته‌نيا رووسيايه ئه‌سه‌د ده‌پارێزێت و نه‌يهێشتووه سووريا له چه‌كى كيميايى دابماڵرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وانه‌ى رێككه‌وتنى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى پێشێل ده‌كه‌ن، شياوى ئيدانه كردنن و رووسيا هه‌موو هه‌وڵه‌كانى چه‌ك داماڵينى سوورياى له‌بار بردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ناكرێت رێگه بدرێت هيچ وڵاتێك چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنێت و له سزا ده‌ربازى بێت".
نيكى هايلى هێرشى "توندى" كرده سه‌ر رووسيا و به پشتيوانى ئه‌سه‌د و به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى و پێشێلكردنى ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان تۆمه‌تبارى كرد.
ئ.ر