مام ڕەجەبى رزگاربووی ئه‌نفال 30 ساڵە هاواری لە دەستدانی کەسووکارەکەی دەکات

ئه‌نفال.. برینی ساڕێژنه‌كراوی كورد
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

بەشێک لە ڕزگاربووانی ئەنفال بە هۆی گەورەیی کارەساتی ئەنفال و خەم و ئازاری  لەدەستدانی کەسوکارەکانیان, کاریگەريی خراپی لەسەریان درووستکردووە و باری دەروونییان تێکچووە.

مام ڕەجەب پیاوێکی بەتەمەنی ڕزگاربووی ئەنفالە و ماوەی 30 ساڵە بەشەو و بە ڕۆژ هاواری لە دەستدانی کەسووکارەکەی دەکات.

ئێستا ئەو لە گوندی جەلەمۆردی سنووری چەمچەماڵە و لەلایەن کوڕ و دایکێکەوە چاودێری دەکرێت کە ئەوانیش ڕزگاربووی ئەنفالن.

 

ا. م