هاوپه‌یمانان ژێرخانی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌دیان كردووه‌ته ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پینتاگۆن" رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا، رۆژی شه‌ممه 14/4/2018 ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گای سه‌ربازی سووریایان له دیمه‌شق بۆمبا‌باران كردووه".
جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گووتی: "هێرشه‌كه كاتژمێر 2:00ـی به‌یانی به‌كاتی له‌نده‌ن ده‌ستیپێكردووه‌و 3 پێگه‌ی په‌یوه‌ست به پرۆگرامی چه‌كی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه‌ته ئامانج و ماوه‌ی 50 خوله‌ك به‌رده‌وام بووه".
به‌رپرسانی ئه‌مریكی روونیانكردووه‌ته‌وه، 100 تا 120 مووشه‌ك له‌و هێرشه‌دا ئاراسته‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "فڕۆكه‌ی جۆری میراجی فه‌ڕه‌نسی و تۆڕنادۆی بریتانی و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری B-1ـی ئه‌مریكی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی له ده‌ریای سووره‌وه به‌شدارییان له هێرشه‌كه‌دا كردووه.
جه‌نه‌راڵ جۆزیف دانفۆرد، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا گوتوویه‌تی: "گورزی یه‌كه‌م له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیمه‌شق وه‌شێنراوه، چونكه ئه‌و ناوه‌نده به‌شداره له په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، گورزی دووه‌م بۆسه‌ر كۆگای چه‌كی كیمیایی له رۆژئاوای حمس بووه‌و سێیه‌میش له پاشكۆیه‌كی هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌سته‌ی كیمیایی و چواره‌میش له ناوه‌ندێكی گرنگی سه‌ركردایه‌تی دراوه".
دانفۆرد ده‌ڵێت: "ئه‌و ژێرخانه‌ی هاوكاری په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایی رژێمی سووری ده‌كرد به‌جۆرێك پێكراوون كه پاشه‌كشه به تواناكانی رژێمی ئه‌سه‌د له‌و بواره‌دا ده‌كات".
دانفۆرد ھێرشه‌كه‌ی به "گورزوه‌شاندن بۆ یه‌كجار" ناوبردوو و گووتی: "هیچ راپۆرتێك له‌باره‌ی زیانی هاوپه‌یمانان نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان".
هه‌روه‌ها گووتی: "بۆ ئه‌نجامدانی ھێرشه‌كه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كمان له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌كردووه‌و رژێمی سووریاش له رێگه‌ی مووشه‌كێكی زه‌مین - ئاسمانه‌وه هه‌وڵیداوه به‌رگری بكات".
به‌ڵام حكومه‌تی سووریا لای خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه: "هێرشه‌كان هیچ ئامانجێكیان به‌دینه‌هێناوه‌و رێگه‌مان له مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا گرتووه‌و تێكمانشكاندوون".