"هێرشی هاوپه‌یمانان سوكایه‌تیكردنه به پوتین"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/4/2018 ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و به‌شداری هاوپه‌یمانه‌كانی دژی سووریا ئه‌نجامدراوه، وه‌ك سوكایه‌تیكردن به ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌ژمار ده‌كه‌ین و ئه‌و كرده‌یه ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت".
ئه‌نتۆنۆڤ له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی جێبه‌جێكردنی سیناریۆكان و هه‌ڕه‌شه ده‌بینه‌وه، پێشتر هۆشداریمان داوه كه ئه‌و كرده‌وانه بێ سزا تێناپه‌ڕن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆكی رووسیا مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین جبه‌خانه‌ی چه‌كی كیمیاییه له جیهان، بۆیه هیچ ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی نییه تا سه‌ركۆنه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بكات".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و ھێرشه‌دا ناوچه‌كانی به‌رگری هێزی ئاسمانی رووسیایان له "ته‌ڕتووس و حمیمیم" نه‌به‌زاندووه".
کاتژمێر نۆی شەو بەکاتی واشنتن، چواری بەیانی بە کاتی هەولێر، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا فڕۆکە جەنگییەکانی هەریەك لە ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا سێ ئامانجی سەرەکی و گرنگیان لە دیمەشقی پایتەحتی سووریا بۆردوومانکرد، ئامانجی یەکەم بنکەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی بووە، کە زانیاریەکانی هەواڵگری ئەمریکا بە بنکەی سەرەکی چالاکیی زانستی چەکی کیمیاوی دادەنێن لە سووریا، دوو ئامانجەکەی تریش بریتی بوون لە عەمبار و کۆگای چەک و ماددەی کیمیاوی سەربازیی.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، کاتژمێر نۆی شەو ئۆپەراسیۆنەکەی دژی رژێمی بەشار ئەسەد، راگەیاند لە گوتارێکی بەپەلەیدا بۆ تەلەفزیۆنەکان و دواتر کاتژمێر 10ی شەو بەکاتی واشنتن و 5ی بەیانی بەکاتی هەولێر پەنتاگۆن لە پرێس کۆنفراسێکی بەپەلەدا کە تیایدا وەزیری بەرگری ماتیس و جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی دەستەی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا دووپاتی هێرشەکەیان کردەوە و سەبارەت بە وردەکاری قوربانی و زیانەکان تەنیا ئەوەیان ئاشكرا كردووە، کە ئامانجەکانیان سەد لەسەد پێکاوە و تێکیانشکاندوون و رووسیا و هیچ لایەنێکی تر دژە مووشەکیان بەکارنەهێناوە.
دۆناڵد درەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: "بە ھەماھەنگی فەرەنسا و بەریتانیان چەند ئامانجێكمان لە سووریا پێكا". لای خۆشیەوە ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ئەوەی خستەڕوو، كە كۆگاكانی چەكی كیمیایی رژێمی ئەسەدیان بۆردوومان كردووە.
هەروەها وەزیری بەرگری لەوەڵامی رۆژنامەواناندا گوتی، پەیامێكی روونمان بە سووریا گەیاند، ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنیا بۆ ئەمشەو بووە و پلانمان بۆ ھێرشی دیكە نییە، بەڵام ئەگەر بەشار ئەسەد واز لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نەهێنێ ئەوا دووبارەی دەکەینەوە.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پینتاگۆن" رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا، رۆژی شه‌ممه 14/4/2018 ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گای سه‌ربازی سووریایان له دیمه‌شق بۆمبا‌باران كردووه".
جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گووتی: "هێرشه‌كه كاتژمێر 2:00ـی به‌یانی به‌كاتی له‌نده‌ن ده‌ستیپێكردووه‌و 3 پێگه‌ی په‌یوه‌ست به پرۆگرامی چه‌كی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه‌ته ئامانج و ماوه‌ی 50 خوله‌ك به‌رده‌وام بووه".
به‌رپرسانی ئه‌مریكی روونیانكردووه‌ته‌وه، 100 تا 120 مووشه‌ك له‌و هێرشه‌دا ئاراسته‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "فڕۆكه‌ی جۆری میراجی فه‌ڕه‌نسی و تۆڕنادۆی بریتانی و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری B-1ـی ئه‌مریكی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی له ده‌ریای سووره‌وه به‌شدارییان له هێرشه‌كه‌دا كردووه.
جه‌نه‌راڵ جۆزیف دانفۆرد، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا گوتوویه‌تی: "گورزی یه‌كه‌م له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیمه‌شق وه‌شێنراوه، چونكه ئه‌و ناوه‌نده به‌شداره له په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، گورزی دووه‌م بۆسه‌ر كۆگای چه‌كی كیمیایی له رۆژئاوای حمس بووه‌و سێیه‌میش له پاشكۆیه‌كی هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌سته‌ی كیمیایی و چواره‌میش له ناوه‌ندێكی گرنگی سه‌ركردایه‌تی دراوه".
دانفۆرد ده‌ڵێت: "ئه‌و ژێرخانه‌ی هاوكاری په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایی رژێمی سووری ده‌كرد به‌جۆرێك پێكراوون كه پاشه‌كشه به تواناكانی رژێمی ئه‌سه‌د له‌و بواره‌دا ده‌كات".
دانفۆرد ھێرشه‌كه‌ی به "گورزوه‌شاندن بۆ یه‌كجار" ناوبردوو و گووتی: "هیچ راپۆرتێك له‌باره‌ی زیانی هاوپه‌یمانان نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان".
هه‌روه‌ها گووتی: "بۆ ئه‌نجامدانی ھێرشه‌كه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كمان له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌كردووه‌و رژێمی سووریاش له رێگه‌ی مووشه‌كێكی زه‌مین - ئاسمانه‌وه هه‌وڵیداوه به‌رگری بكات".