تۆپی زلهێزه‌كان ده‌كه‌ونه‌وه مه‌یدانه‌كانی شام
K24 - هه‌ولێر:
رۆژێك ده‌ڵێت، داعشمان شكستپێهێنا و كاتی ئه‌وه‌یه به‌مزووانه سه‌ربازه‌كانمان له سووریا بكشێنینه‌وه‌و رۆژێكی دیكه له تویته‌ره‌وه ده‌نووسێت: "خۆتان بۆ مووشه‌كه جوان و نوێ و زیره‌كه‌كانمان ئاماده بكه‌ن" ئه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه و دواجار به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له بری ماڵئاوایی سه‌ربازه‌كانی له سووریا، فڕۆكه و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی به‌ره‌و دیمه‌شق خسته‌كار و له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا گورزێكی سه‌ربازییان له رژێمی ئه‌سه‌د وه‌شاند.
جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر سووریا پەیامێک بووە بۆ بەشار ئەسەد بۆ ئەوەی جارێکی دیکە چەکی کیمیاوی بەکارنەهێنێت و دووبارەکردنەوەی ئەم هێرشە کەوتووەتە سەر ئەوەی ئەسەد دووبارە کیمیاوی بەکاردەهێنێ یان نا.
دووبارە ئەنجامدانەوەی ئەمجۆرە هێرشانە دەکەوێتە سەر ئەوەی کە ئایا بەڕێز بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا جارێکی دیکە چەکی کیمیاوی بەکاردەهێنێت یاخود نا ئێمە لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی وەڵاممان دەبێ، پێموایە کە ئەمە پەیامێکی گرینگ بوو بە ئەسەدمان گەیاند، ئەم پەیامە ئامانج لێی ئەوەبوو جارێکی دیکە چەکی کیمیاوی بەکارنەیەت، چونكه من زۆر دڵنیام لەوەی رژێمی سوریا چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پینتاگۆن" رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا، رۆژی شه‌ممه 14/4/2018 ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گای سه‌ربازی سووریامان له دیمه‌شق بۆمبا‌باران كردووه".
جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گووتی: "هێرشه‌كه كاتژمێر 2:00ـی به‌یانی به‌كاتی له‌نده‌ن ده‌ستیپێكردووه‌و 3 پێگه‌ی په‌یوه‌ست به پرۆگرامی چه‌كی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه‌ته ئامانج و ماوه‌ی 50 خوله‌ك به‌رده‌وام بووه".
به‌رپرسانی ئه‌مریكیش روونیانكردووه‌ته‌وه، 100 تا 120 مووشه‌ك له‌و هێرشه‌دا ئاراسته‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "فڕۆكه‌ی جۆری میراجی فه‌ڕه‌نسی و تۆڕنادۆی بریتانی و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری B-1ـی ئه‌مریكی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی له ده‌ریای سووره‌وه به‌شدارییان له هێرشه‌كه‌دا كردووه.
جه‌نه‌راڵ جۆزیف دانفۆرد، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا گوتوویه‌تی: "گورزی یه‌كه‌م له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیمه‌شق وه‌شێنراوه، چونكه ئه‌و ناوه‌نده به‌شداره له په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، گورزی دووه‌م بۆسه‌ر كۆگای چه‌كی كیمیایی له رۆژئاوای حمس بووه‌و سێیه‌میش له پاشكۆیه‌كی هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌سته‌ی كیمیایی و چواره‌میش له ناوه‌ندێكی گرنگی سه‌ركردایه‌تی دراوه".
دانفۆرد ده‌ڵێت: "ئه‌و ژێرخانه‌ی هاوكاری په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایی رژێمی سووری ده‌كرد به‌جۆرێك پێكراوون كه پاشه‌كشه به تواناكانی رژێمی ئه‌سه‌د له‌و بواره‌دا ده‌كات".
دانفۆرد ھێرشه‌كه‌ی به "گورزوه‌شاندن بۆ یه‌كجار" ناوبردوو و گووتی: "هیچ راپۆرتێك له‌باره‌ی زیانی هاوپه‌یمانان نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان".
هه‌روه‌ها گووتی: "بۆ ئه‌نجامدانی ھێرشه‌كه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كمان له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌كردووه‌و رژێمی سووریاش له رێگه‌ی مووشه‌كێكی زه‌مین - ئاسمانه‌وه هه‌وڵیداوه به‌رگری بكات".
لە یەکەم کاردانەوەشدا ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند لەکاتێکدا هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە سووریا لە ئارادایە، ئەمریکا و هاوپەیمانانی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو وڵاتە.
زاخارۆڤا لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "گەلی سووریا دوای بەهاری عەرەبی داعشی تاقیکردەوە و ئێستاش مووشەکە زیرەکەکانی ئەمریکا، کە پایتەختی وڵاتێکی خاوەن سەروەری پێ بۆردوومانکراوە، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە ماوەی چەند ساڵێکە شەڕی تیرۆر دەکات".
هاوکات ئەناتۆلی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە ئەمریکا بۆردوومانکردنی سووریای لەلایەن ئەمریکا بە سوکایەتیکردنێک بۆ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی وڵاتەکەی داناوە.
هاوکات وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندووە هیچ کام لەو مووشەکانەی کە ئاراستەی سووریا کراون هیچ کامێکیان بە سنووری بنکە سەربازییەکانیان لە حمێمم و تەرتووس تێنەپەڕیون.
رووسیا و ئێران به كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی نیگه‌رانن و ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و به‌شداری هاوپه‌یمانه‌كانی دژی سووریا ئه‌نجامدراوه، وه‌ك سوكایه‌تیكردن به ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌ژمار ده‌كه‌ین و ئه‌و كرده‌یه ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت".
ئه‌نتۆنۆڤ له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی جێبه‌جێكردنی سیناریۆكان و هه‌ڕه‌شه ده‌بینه‌وه، پێشتر هۆشداریمان داوه كه ئه‌و كرده‌وانه بێ سزا تێناپه‌ڕن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆكی رووسیا مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین جبه‌خانه‌ی چه‌كی كیمیاییه له جیهان، بۆیه هیچ ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی نییه تا سه‌ركۆنه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بكات".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و ھێرشه‌دا ناوچه‌كانی به‌رگری هێزی ئاسمانی رووسیایان له "ته‌ڕتووس و حمیمیم" نه‌به‌زاندووه".
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا به‌رامبه‌ر هێرشی سه‌ر سووریا، ئێران به دوژمنایه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ناویبردووه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و دۆژنكارییه سێ قۆڵییه‌كه" ده‌كه‌ین بۆسه‌ر خاكی سووریا و هێرشه‌كه ده‌رهاویشته‌ی خراپی بۆسه‌ر ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێت و پێشێلكردنی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تییه و سه‌روه‌ری سووریایشی پێشێلكردووه".
كار و كاردانه‌كان گه‌وره‌ن و له‌وانه‌ی زۆر له ده‌نگی ئه‌و مووشه‌كانه گه‌وره‌تر بێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی دیمه‌شقیان له خه‌و راچڵه‌كاند، شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن: "دووكه‌ڵێكی زۆر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق هه‌ستاوه، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رزێ و جبه‌خانه سه‌ربازییه‌كانی حمس و كۆگا و دامه‌زراوه‌كانی په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه‌ته ئامانج، جگه له‌وه‌ش پێده‌چێت فیرقه‌ی چوار كه براكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركردایه‌تی ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه كرابێته ئامانج.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له په‌یامێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا گووتی: "ئه‌مریكا گورزی سه‌ربازی دژی چه‌ند ئامانجێكی رژێمی سووریا ده‌وه‌شێنێ و وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا.
تره‌مپ سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و بریتانیاشی كرد كه له‌و پۆرسه سه‌ربازییه‌دا به‌شدارن و له كۆشكی سپییه‌وه گووتی: "ئه‌و گورزه قه‌ڵغانێكه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌مریكا و وه‌ك به‌ڵێنمدا، هه‌ر كاتێك پێویست به كرده‌ی سه‌ربازی بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
تره‌مپ به‌ڵێنه‌كه‌ی برده‌سه‌ر و رووسیا به سوكایه‌تیكردن به پوتین ناوی ده‌بات و ماتیس ده‌ڵێت بۆ یه‌كجار بووه‌و كۆتایی هاتووه. ئێستاش دووكه‌ڵی مووشه‌كه‌كان نیشتوونه‌ته‌وه، تره‌مپ ده‌ڵێت په‌یامی یه‌كه‌ممانه بۆ ئه‌سه‌د و به‌شار ئه‌سه‌دیش ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی چووته‌وه ئۆفیسی كاره‌كه‌ی، به‌ڵام دیارنییه دووكه‌ڵی هاوكێشه نوێیه‌كانی سووریا و ناوچه‌كه كه‌ی ده‌نیشتێته‌وه‌و ده‌نگی مووشه‌كه‌كان له كایه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییهه‌كانی ناوچه‌كه و جیهاندا چ درز و كه‌لێنێكی دیكه درووست ده‌كات.