له سووریا دراوه‌و عێراق ده‌ترسێ
K24 - هه‌ولێر:
عێراق هێرشی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌سه‌د به ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی نوێ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر ناو ده‌بات كه "له عێراق شكستی پێهێنراوه‌و له سووریا پاشه‌كشه‌یان پێكراوه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه به‌ناوی ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته به مه‌ترسیدار ده‌زانێت و پێیوایه ده‌رهاویشته‌ی خراپی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی بێ‌تاوان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه هاتووه "پێویسته چاره‌سه‌رێكی سیاسی كه جێگای ره‌زامه‌ندی گه‌لی سووریای بێت، له‌و وڵاته بیته ئاراوه‌و كرده‌ی له‌و جۆره ناوچه‌كه به‌ره‌و ده‌رهاویشته‌ی خراپ ده‌بات و ئاسایش و سه‌قامگیریی ده‌ختاته مه‌ترسییه‌وه و ده‌رفه‌تی نوێ بۆ تیرۆر ده‌ڕه‌خسێنێ تا پاش ئه‌وه‌ی له عیراق شكستیانخوارد و له سووریا زۆرگه‌ڕێنراونه‌ته دواوه، سه‌رله‌نوێ بڵاوببنه‌وه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوایكردووه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو لوتكه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له سعوودیه به‌ڕێوه‌ببرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی روون به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهاته مه‌ترسیدارانه وه‌ربگیرێت".
به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌كی كیمیایی له شارۆچكه‌ی دووما له ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا زیاتر له 100 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی سووریا كرد.