"هیچ نه‌دركێنن تا سه‌رۆك قسه ده‌كات با گیانی سه‌ربازه‌كانمان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
دواجار ئه‌و گورزه ئاسمانییه‌ی جیهان ماوه‌ی 3 رۆژ له چاوه‌ڕوانیدابوو، ئاراسته‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی له شارۆچكه‌ی دوومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌كارهێناوه. به‌ڵام ده‌بێت له پشت په‌رده‌وه و له‌ناو كۆشكی سپی پێش ده‌ستپێكردنی بۆردوومانه‌كان چی روویدا بێت؟.
ئاژانسی Associated Press ئه‌مریكی چاودێری جووڵه‌ی پشت په‌رده‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپی كردووه ده‌ڵێت "سه‌رۆك هه‌نگاوی گه‌وره و راسته‌وخۆی هاویشت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كاتێك به‌ره‌و شوێنی قسه‌كردنه‌كه‌ی ده‌هات له ناخی خۆیدا شاردبوویه‌وه. ده‌ستی به قسه‌كردن كرد، سه‌ره‌تا باسی هاوڕێ ئه‌مریكییه‌كانی كرد و دواتر گووتی: "پێش كه‌مێك فه‌رمانم به هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا كردووه گورزێكی به‌ھێز و ئامانجدار له سووریا بوه‌شێنن، ئه‌و شوێنانه بكه‌نه ئامانج كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی دیكتاتۆر چه‌كی كیمیایی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت"ز
قسه و جموجووڵه‌كانی تره‌مپ له رۆژی چوارشه‌ممه، 11/4/2018ـه‌وه ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنرایه‌وه كه وه‌شاندنی گورزه‌كه نزیكه، هه‌ر له‌وكاته‌وه كه گووتی: "مووشه‌كه‌كان به‌ڕێوه‌ن و نوێ و جوان و زیره‌كن!".
به‌ڵام پاشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 13/4/2018 و دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ كه گوتبووی: "له ماوه‌ی 24 تا 48 كاتژمێری داهاتوو بڕیار ده‌ده‌ین" كۆشكی سپی ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه تره‌مپ باسی جۆری ئه‌و رێوشوێنانه‌ی نه‌كردووه كه ده‌گیرێنه‌به‌ر. هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی بڕیاردانی دیاریكرد بوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرا گورزه‌كه به خێرایی بوه‌شێنرێت، له واشنتن و دیمه‌شق كه جیاوازی كات تێیاندا 7 كاتژمێره، به‌ڵام وه‌ك یه‌ك چاوه‌ڕوانی گورزه‌كه بوون و ده‌زانرا پرۆسه سه‌ربازییه‌كه زۆر نزیكه.
رۆژنامه‌وانه‌كان چاوه‌ڕوانبن
یه‌كه‌م شتێك ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدابوو كه كارێك ده‌كرێت، نامه‌كه‌ی كۆشكی سپی بوو بۆ رۆژنامه‌وانه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان به‌رده‌وام به‌دوای سه‌رۆكه‌وه‌ن و چاودێری جووڵه و قسه و لێدوانه‌كانی ده‌كه‌ن. پێیان گوتبوون: "له‌وانه‌یه تا دره‌نگانێكی شه‌وی هه‌ینی لێره بمێننه‌وه".
یه‌كه‌م هه‌واڵیش بیستبوویان ئه‌وه‌بوو كه جارێ تره‌مپ و پیاوه‌كانی بۆ نانخواردن به سه‌ردانێكی كورت چوونه‌ته هۆتێلێكی نزیكی كۆشكی سپی. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه.
یاریده‌ده‌ره‌كانیش له كۆشكی سپی زۆر ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كرد، هه‌ندێكیان شه‌ربه‌تیان ده‌نۆشی و له باڵه‌خانه‌كه‌ی ئۆفیسی ئایزنهاوه‌ری ته‌نیشتیشه‌وه زۆر ئاسایی ده‌هاتنه پێش چاو. هه‌ندێكیشیان جانتاكانیان ده‌پێچایه‌وه و خۆیان بۆ ده‌رچوون بۆ پشووی هه‌فتانه ئاماده ده‌كرد. كاتێك خۆریش ئاوا بوو، زۆر به روونی ده‌ركه‌وت كه سه‌رۆك و گرووپه‌كه‌ی ته‌نها بۆ نانخواردنێك چوونه‌ته هۆتێله‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری كۆشكی سپی و له‌به‌ینی دیواره‌كانیشه‌وه گوێت له ده‌نگی كارمه‌ندانی ناو كۆشك ده‌بوو. به‌شێك له ئۆفیسه‌كان چۆڵ ببوون و به‌شێكیشیان ده‌رگاكانیان داخرابوو، له‌ولایشه‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆری رۆژنامه‌وانان راوه‌ستاوون و رێگه‌یان به "كیس كیلوگ" فه‌رمانبه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی گرتووه و لێی ده‌پرسن چی رووده‌دات؟ و ئه‌وه‌یش هه ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێت: "هیچ نازانم" به‌ڵام به رۆژنامه‌وانه‌كانی گووت، ئاماده‌ی ده‌رچوونبن له كاتژمێر 8:30 به‌كاتی واشنتن، به‌ڵام بۆ شوێنێكی نادیار!.
له ناكاو مایك پێنس، جێگری سه‌رۆك به‌ره‌و كردنه‌وه‌ی لوتكه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له شاری لیمای پایته‌ختی پیرۆ كه‌وته رێگا، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به خێرایی ده‌رچوون. به‌ڵام مایك پێنس راسپێردراوه سه‌ركرده‌كانی كۆنگرێس له گورزه ئاسمانییه‌كه ئاگادار بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی جیروود ئاگۆنی جێگری، پێنس قسه‌ی له‌گه‌ڵ پۆڵ رایان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و Mitch McConnell سه‌ركرده‌ی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران و نانسی پیلۆسی، سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه پێش ئه‌وه‌ی تره‌مپ وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات. به‌ڵام نه‌یتوانیوه له‌وكاته‌دا راوێژ له‌گه‌ڵ جاك شومه‌ر سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران بكات، هه‌ر چه‌نده هه‌مان ئێواره قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرده‌وه".
هیچ نه‌ڵێن تا سه‌رۆك قسه ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه ئه‌مریكییه‌كه، نزیك به هه‌مان كات، ساره سانده‌رز، گوته‌بێژی كۆشكی سپی گه‌ڕاوه‌ته بۆ باڵه‌خانه‌كه، هه‌ر چه‌نده پێشتر له‌وێ رۆیشتبوو و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وانی دوای خۆی خستبوو بۆ هۆڵه‌كه و به ده‌نگێكی نزم و له‌سه‌رخۆ گووتی: "كاتژمێر 9:30ـی ئێواره سه‌رۆك وتارێك ئاراسته‌ی گه‌ل ده‌كات، داوای له رۆژنامه‌وانه‌كانیش كرد كه ئه‌و بابه‌ته به‌نھێنی بهێڵنه‌وه‌و تا سه‌رۆك قسه نه‌كات هیچ نه‌ڵێن، چونكه ژیانی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
دوای ئه‌وه رۆژنامه‌وانه‌كان برانه ژووری پێشوازی دیپلۆماسی له نهۆمی خواره‌وه‌ی كۆشك، له‌وێش مینبه‌رێك بۆ سه‌رۆك ئاماده‌كرابوو. تره‌مپ هات و گووتی: "پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا دژی ئه‌سه‌د ئه‌نجام ده‌درێت، ئامانجمان تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یان كه‌سه‌یه كه به كیمیایی كوژران".
تره‌مپ ده‌ستی به سه‌رزه‌نشتكردنی به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی كرد. ئه‌و كه وێنه و ڤیدیۆی قوربانیانی چه‌كی كیمیایی له شاشه‌كانه‌وه بینی بوو ده‌خنكان و منداڵان نه‌یانده‌توانی هه‌ناسه بده‌ن گووتی: "ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی ئاده‌میزاد نییه ئه‌سه‌د ده‌یكات، تاوانێكی دڕندانه‌یه".
له‌باره‌ی رووسیاشه‌وه گووتی: "ده‌بێت رووسیا بڕیار بدات، یان به‌و رێگا تاریكانه‌دا ده‌ڕوات، یان دێته ریزی نه‌ته‌وه خاوه‌ن شارستانی و مۆدێرنه‌كانه‌وه، چونكه مۆسكۆ خۆی وه‌ك هێزی پاڵپشتی له سه‌قامگیری و ئاشتی ده‌ناسێنێ".