ئه‌مریكا مه‌رجی دانووستان له‌گه‌ڵ سووریا ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هیزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "واشنتن كاتێك له‌گه‌ڵ سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانووستان، ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی سووریا هه‌موو ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه ئاشكرا بكات كه هه‌یه‌تی".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیووز، گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر سووریا ئه‌و مه‌رجه جێبه‌جێ بكات، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌مریكا هانبدات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو گفتوگۆكانی جنێڤ".
قسه‌كانی ناوێرت له كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه 14/4/2018 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا زیاتر له 100 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك بنكه و دامه‌زراوی سه‌ربازی و تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیاییان له دیمه‌شق و گونده‌واری حمس كرد و به چڕی بۆردوومانیان كرد، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه رژێمی سووریایان به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شارۆچكه‌ی دووما له ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات تاوانبار كرد.
سێ گورزوه‌شێنه‌كه ده‌ڵێن، له‌و هێرشه‌دا سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانمان پێكاوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا و رووسیا ده‌ڵێن، زیاتر له 70 مووشه‌ك به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ھێزی ئاسمانی سووریا ئاراسته‌كانیان گۆڕاوه‌و نه‌یانتوانیوه ئامانجه‌كانیان بپێكن"