"رووسیا جیهانی له جه‌نگه گه‌وره‌كه دوورخسته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
پرسیاری زۆر ده‌كرێت له‌سه‌ر رۆڵی رووسیا له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا بۆ سه‌ر سووریا، له كاتێكدا مۆسكۆ هێرشه‌كه سه‌ركۆنه ده‌كات و به دوژمنكارانه و پێشێلكردنی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی ناوی ده‌بات و خۆی به خاوه‌نی ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی ده‌زانێت و پێشتریش هۆشداریی دابووه ئه‌و سێ وڵاته، ئه‌ی بۆچی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی نه‌دایه‌وه؟.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ڵامی هێرشه‌كه نه‌دراوه‌ته‌وه، چونكه هیچ مووشه‌كێكی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و ناوچانه نه‌كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه كه سیستمی به‌رگری ئاسمانی رووسیای تێدایه له بنكه‌كانی "ته‌ڕتووس" و "حمیمیم".
پێشتر مۆسكۆ هۆشداریی دابووه واشنتن ئه‌گه‌ر هه‌ر مووشه‌كێك پێگه سه‌ربازییه‌كانی بكاته ئامانج كه له‌ناو خاكی سووریا دامه‌زرێنراوون، ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی رووسیا ده‌ڵێت: "رووسیا وه‌ڵامی ئه‌و دوژمنكارییه سێ قۆڵییه ناداته‌وه له كاتێكدا مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی بنكه و سه‌ربازه‌كانی رووسیا نه‌كراوه‌و هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریاش كۆششێكی ئه‌وتۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ھێرشه‌كه نه‌بووه".
له‌وباره‌یه‌وه دیمیتری سه‌میرنۆڤ، نووسه‌ر و شرۆڤه‌كاری سیاسی له رۆژنامه‌ی "كۆمسۆمۆلسكایا براڤدا" نوسیوویه‌تی "پێموایه هه‌ر كه‌سێكی رووسی له خه‌و راده‌په‌ڕێت ئه‌گه‌ر ببیستێت ئه‌مریكا سووریای بۆردوومان كردووه‌و پێگه‌ی سوپای رووسیاشی تێدایه و یه‌كسه‌ر له خۆی ده‌پرسێت، هه‌نگاوی داهاتوو چییه؟، ئایا بابه‌ته‌كه هه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی دێت، ئایا نزیكه‌كانمان جێده‌هێڵین و ده‌رۆین، یان هه‌ندێك چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین؟".
به‌ڵام ئه‌و شرۆڤه‌كاره وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی رووسیا به گرنگ ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا زۆر حه‌كیمانه مامه‌ڵه‌ی كردووه و جیهانی له جه‌نگی سێیه‌م دوورخستووه‌ته‌وه، بۆ جیهانیشی سه‌لماند، سیاسه‌تی رووسیا به‌رپرسانه‌یه و مۆسكۆ له‌سه‌ر بنه‌مای كاردانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ناكات".