به ڤیدیۆ... دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئارسێناڵ چی روویدا؟
له گه‌ڕی 34ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ بۆ پێنجه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و بۆ یه‌كه‌مجاریشه له دوای وه‌رزی 2005 ـ 2006 ئارسێناڵ له پرێمه‌رلیگ 11 یاری ده‌دۆڕێنێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، یانه‌ی نیوكاسڵ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ئارسێناڵی كرد، له خوله‌كی 14 ئالێكسانده‌ر لاكازێتی ئارسێناڵی به گۆڵێك پێشخست، ئه‌م گۆڵه، گۆڵی ژماره 100ـی ئارسێناڵ بوو له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه.
دواتر له خوله‌كی 29 ئایۆزی پێرێزی ئیسپانیا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ نیوكاسڵ یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له گێمی دووه‌م مات ریچی سكۆتڵه‌ندی گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی نیوكاسڵی تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی له چنگی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن ده‌رهێنا.
یانه‌ی ئارسێناڵ له‌م وه‌رزه بۆته شێری نێو یاریگه‌ی خۆی و رێوی ده‌ره‌وه به‌و پێیه‌ی پێنجه‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی هۆی تووشی شكست ده‌بێت (بۆرنموس 2 ـ 1 ئارسێناڵ)، (سوانزی سیتی 3 ـ 1 ئارسێناڵ)، (تۆتێهام 3 ـ 1 ئارسێناڵ)، (برایتۆن 2 ـ 1 ئارسێناڵ) و (نیوكاسڵ 2 ـ 1 ئارسێناڵ).
له ساڵی 2018 هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بووه بتوانێـت له نێو یاریگه‌ی نیوكاسڵ سه‌ركه‌وتن له پرێمه‌رلیگ تۆمار بكات، له كۆی 6 یاری، 4 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوونی هه‌یه.
یانه‌ی ئارسێناڵ به 54 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ مایه‌وه و هیوای بڕینی بلیتی چامپیۆنزلیگی داهاتووی به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و له‌نێوچوون چوو، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نیوكاسڵ به 41 خاڵ له پله‌ی یازده‌یه‌م جێگیر بوو.