بوکاجۆنیۆرز هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی بوفۆن ده‌ستپێكردووه‌

بۆكاجۆنیۆرز له‌ پێناو به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی هانا بۆ بوفۆن ده‌بات

رادیۆی کانتینتالی ئارجانتینا ئەمرۆ بڵاوی کردۆتەوە کە بەرپرسانی بوکاجۆنیۆرز بە مەبەستی بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزی جامی لیبەرتادۆرێس دەیانەوێت جیان لویجی بوفۆنی گۆڵپاریز 40 ساڵەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە گۆڵپارێزی خانمەپیره‌كه‌ لە دوای ده‌رچوونی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ ئاشکرای کردووە کە یاری بەرامبەر ریال مەدرید دوایین یاری بوو لە چامپیۆنزلیگ، بەڵام تا ئێستا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە کە ئایا لەگەڵ بیانکۆنێری بەردەوام دەبێت یاخود نا.

بوکاجۆنیۆرز لە 2007ـەوە نەیتوانیوە نازناوی لیبەرتادۆرێس بەدەست بێنێت و ئامانجیانە ئەم وەرزە نازناوەکە بەدەست بێنن