پنتاگۆن هه‌واڵێكی حكوومه‌تی سووریا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ چالاكییه‌كی سه‌ربازییان له شاری حیمس هه‌بووبێت، به‌تایبه‌تیش هه‌ندێك له میدیاكان باس له به بۆردومانكردنی بنكه‌ی ئاسمانی شوعه‌یرات ده‌كه‌ن له‌و شاره.
ئێریك پاهۆن، گوته‌بێژ به‌ناوی پنتاگۆن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هیچ پەیوەندییەکیان بە بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی شوعەیرات نییە و رەتیشیکردەوە واشنتن هیچ جۆرە چالاکیەکی لەو ناوچەیە هەبووبێت، ئاماژەی بەوەشداوە کە رەنگە لەلایەن وڵاتی سێیەمەوە ئەو هێرشە ئەنجام درابێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی "الحرة"ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌م لێدوانه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن دوای ئه‌وه دێت، كه حكوومه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه، چه‌ند مووشه‌كێكیان خستووه‌ته خواره‌وه، كه ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی شوعێرات كراون له شاری حیمس، به‌ڵام گوته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن رایگه‌یاندووه، هیچ چالاكییه‌ك له‌و شوێنه‌دا نه‌بووه و ره‌نگه وڵاتی سێیه‌م بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆردومان كردبێت.
به‌ره‌به‌یانی 14ی نیسان، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، گورزێكی مووشه‌كییان له سێ بنكه‌ی سه‌ربازی و كیمیایی رژێمی سووریا وه‌شاند، كه به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، ئه‌و شوێنانه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق به‌كارهێنراون.
ا. م