حه‌یده‌ر عه‌بادی دژایه‌تی خۆی بۆ حكومه‌تی پشك پشكێنه راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به شێواز و جۆری حكومه‌تی داهاتووی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوازده‌ی ئایار گووتی: "هاووڵاتی بڕیار له‌سه‌ر شێوازی حكومه‌تی داهاتوو ده‌دات".
عه‌بادی جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پشك پشكێنه نییه و دژایه‌تی ده‌كات. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روونیشی كرده‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی ته‌وافووقیش ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر سیسته‌می پشك پشكێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت.
H.B