زانیاری نوێ له باره‌ی بۆردومانكردنی پێگه‌كانی ئێران له سووریا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی، زانیاری نوێ له باره‌ی بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی "تیفۆر T4" له نزیك شاری حیمسی ناوه‌ڕاستی سووریا، بڵاوده‌كاته‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌كه له 9ی نیسانی رابردوو، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردومانكرا و رۆژنامه‌كه‌ش له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، گورزه‌كه‌ی ئیسرائیل دوای گفتوگۆیه‌كی نێوان بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئیسرائیل له‌و گورزه سه‌ربازییه‌دا، نوێترین سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێرانی تێكشكاندووه، كه له فڕۆكه‌خانه‌كدا بڵاوه‌ی پێكراوه و ئامانجیشیان رێگریكردن بووه له فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه ئاشكرای ده‌كات، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، دوای گفتوگۆیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، فه‌رمانی بۆردومانكردنی نوێترین سیسته‌می به‌رگری ئێرانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له كردنه ئامانجی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان بكات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌و گورزه ئامانجه‌كانی خۆی پێكاوه و ته‌واوی پاترییه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئێرانی كه له‌و شوێنه‌دا بڵاوه‌ی پێكراوه، تێكشكاندووه، له‌گه‌ڵ خاپووركردنی شوێنی هه‌ڵدانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به هاوكاریكردنی ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ هه‌ژموونی ئێران له سووریا دابنرێت، به‌رپرسانی پنتاگۆنیش مه‌ترسییه‌كانی خۆیان له‌وه نیشانداوه، ره‌نگه ره‌وشه‌كه به‌ره‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی نێوان ئێران و هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بچێت كه له‌سه‌ر خاكی سووریا هه‌ن.
فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی تیفۆر T4، له نزیك شاری حیمس، له 9ی نیسانی رابردوو بۆردومان كرا و وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، دوو فڕۆكه‌ی ئێف 15ی ئیسرائیلی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌لئه‌ڤیڤیش بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد و هیچ لێدوانێكیان نه‌دا.
ا. م