یەكێتی راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی دوورخستەوە

بڕیاری مەكتەبی سیاسی بە فەرمی بڕیاریدا

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی نووسراوێك كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی و ئەندامێكی ئەنجوومەنی مەكتەب لە سكرتاریەتی كاروباری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ریزەكانی حزبەكەی.

وەك لە بڕیارەكە ھاتووە: "لەبەرر رۆشنایی بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی رۆژی 1/4/2018، بڕیارماندا بە دەركردنی ئەو دوو ناوەی خوارەوە لە ریزەكانی (ی . ن . ك) لەسەر ئەوەی كە دژی سیاسەتەكانی یەكێتی پەیوەندییان بە لایەنێكی دیكەوە كردووە، كار بۆ لیستێكی دیكە دەكەن".

بەپێی بڕیارەكە ھەر یەك لە دڵشاد عەبدورەحمان، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی و دانا نەقی، ئەندامی ئەنجوومەنی مەکتەبی سیاسی یەكێتی لە سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی.

پێشتریش مەكتەبی سیاسی یەكێتی ژمارەیەك بەرپرسی لە ریزەكانی دوورخستەوە كە بەشێكیان كاندیدن لە لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، كە لەلایەن بەرھەم ساڵح، جێگری سكرتێری گشتی پێشووی یەكێتی سەرۆكایەتی دەكرێت. ھەروەھا میدیای یەكێتی دوورخستنەوەی ئەو كەسانەی لە ریزەكانی بە ھەڵمەتی پاككردنەوەی ریزەكانی وەسفكردبوو.

ھ.م

دڵشاد عەبدورەحمان، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی و دانا نەقی، ئەندامی ئەنجوومەنی مەکتەبی سیاسی یەكێتی لە سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی یەكێتی
دڵشاد عەبدورەحمان، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی و دانا نەقی، ئەندامی ئەنجوومەنی مەکتەبی سیاسی یەكێتی لە سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی یەكێتی