كۆبوونه‌وه‌ی سەركردایەتی پارتی له‌ پیرمام ده‌ستپێكرد

ره‌وشی ئێستا و هه‌ڵبژاردنه‌كان تاووتوێ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ هاوینه‌هه‌واری پیرمام، بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ئێستای ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستیپێكرد.

په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكات.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆى سه‌ركردایه‌تی پارتی، ئامادەكاری ئه‌و حزبه‌یه‌ بۆ ھەڵبژاردنەكان و بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی داهاتووی عێراق، بڕیاره‌ 12ی ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 15ی نیسان، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.

ا. م