عێراق بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 212 كه‌سدا جێبه‌جێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری باڵای عێراق رایگه‌یاند، ئاماری دادگای تاوانه‌كان ده‌ریانخستووه، تۆمه‌تی تیرۆر له‌سه‌ر 815 كه‌س ساغ بووه‌ته‌وه، له‌ناویاندا 212 كه‌س سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و 150 تاوانباری دیكه‌ش به زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی سزادراون.
به‌یره‌قدار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "دادگای تاوانه‌كان له تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نه‌ینه‌وای فیدراڵی ژماره‌ی داواكارییه‌كان و سزاكان له دوای رزگاركردنی ئه‌و شاره راگه‌یاندووه و، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره رێژه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی رێكخراوی داعشدا سه‌پێندراون".
هه‌روه‌ها گوتی: "دادگای چه‌ندین بڕیاری دیكه‌ی جیاوازیشی ده‌ركردووه، له‌وانه 341 سزای زیندانیكردنی كاتی و بڕیاری ئازادكرنی بۆ 112 كه‌سی دیكه ده‌ركردووه، كه هیچ تاوانێكیان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه".
شه‌وی رابردوو، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌یره‌قدار رایگه‌یاند، سالم به‌دران، سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی نه‌ینه‌وا بڕیاریدا، به‌زووترین كات پرسی زیندانییه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی سزاكانیان سووكن به‌كه‌فاله‌ت ئازادبكرێن و، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش چڕتر بكرێته‌وه، كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه ده‌ستگیركراون.
H.B