تره‌مپ: مانگی داهاتوو باڵیۆزخانه‌كه‌مان له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه ده‌گوازینه‌وه ئۆرشه‌لیم
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات له مانگی داهاتوودا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیله‌وه بگوازێته‌وه شاری ئۆرشه‌لیم.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تره‌مپ نووسیویه‌تی: "به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 70 ساڵ به‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل، باشترین هیوا بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و ته‌واوی گه‌لی ئیسرائیل ده‌خوازم، هیچ دۆستێكی له‌ئێوه باشترمان له هیچ شوێنێك نییه، مشتوومڕییه‌كانمان چڕ كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مانگی داهاتوودا باڵیۆزخانه‌كه‌مان له ته‌ل ئه‌ڤیڤه‌وه بگوازینه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم".
Best wishes to Prime Minister @Netanyahu and all of the people of Israel on the 70th Anniversary of your Great Independence. We have no better friends anywhere. Looking forward to moving our Embassy to Jerusalem next month!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) April 18, 2018
له مانگی شوباتی رابردووش‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان پلانیان هه‌یه، له سه‌روبه‌ندی یاده‌وه‌ری 70 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل‌دا، باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بگوازنه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 14 مانگی داهاتوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، بڕیاره به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئیداره‌ی باڵیۆزخانه‌كه بگوازنه‌وه ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا، له گه‌ڕه‌كی ئه‌رنونی شاری ئۆرشه‌لیم.
له 6ی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دانپێدانانی ئه‌مه‌ریكا به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا كونسۆڵخانه‌كه‌ی له ئیسرائیل، له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه ده‌گوازێته‌وه ئه‌و شاره.
ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپیش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌كاتێكدا جێگای خۆشحاڵی ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی بوو، به‌ڵام تووڕه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و عه‌ره‌ب لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت فه‌له‌ستین، كه دواجار مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌و بڕیاره‌ی كۆتایی به رۆڵی نێوه‌ندگیری خۆی له دانوستانی ئاشتیی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل هێنا.
H.B