تره‌مپ داواى له ميسر كردووه سوپا بۆ سووريا بنێرێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (ۆڵ ستريت جۆرناڵ)ـى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، داواى له ميسر كردووه، سوپا ره‌وانه‌ى سووريا بكات.
رۆژنامه‌كه له زارى (جۆن بۆڵتن) راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا له ئيداره‌ى تره‌مپ، بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ميسر، عه‌باس كامل په‌يوه‌ندى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئاماده‌يى قاهيره له باره‌ى پێكهێنانى هێزێكى عه‌ره‌بى هاوبه‌ش و ره‌وانه‌كردنى بۆ سووريا بزانێت.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ئيداره‌ى تره‌مپ داواى له سعووديه، قه‌ته‌ر و ئيمارات كردووه، چه‌ند مليار دۆلارێك بۆ سووريا ته‌رخان بكه‌ن و هاوكات هێزى سه‌ربازيش ره‌وانه‌ى باكوورى سووريا بكه‌ن.
تره‌مپ به نيازى كشانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌يه‌تى له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ جێگرتنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى له سووريا.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئايا ميسر ئاماده‌يه هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووريا بكات.
سوپاى ميسر، به گه‌وره‌ترين هێز له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له ئێستادا رووبه‌ڕووى چه‌كدارانى داعش له بيابانى سينا بووه‌ته‌وه.
ئ.ر