"مووشەكەكانی ترەمپ دۆخی سووریا ئاڵۆزتر ده‌كەن"
K24 - مۆسكۆ
پاش هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی سووریا، شاره‌زایانی سیاسیی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رووسیا پێشبینی خراپتربوونی دۆخی ناوخۆیی سووریا و ئاڵۆزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ ده‌كه‌ن.
تا دێت قه‌یرانی سووریا دژوارتر ده‌بێت، له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ره‌نسا بۆردوومانی بنكه سه‌رباییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان كرد، ئه‌و هێرشه خه‌ریكه ده‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا، ژمارەیەك لە پسپۆران له مۆسكۆ رایانوایە، ئه‌گه‌رچی رووسیا و توركیا و ئێران هه‌وڵه‌كانیان خستبووه گه‌ڕ تا سه‌قامگیری له سووریادا بهێننه‌دی، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ی واشنتن و له‌نده‌ن و پاریس بۆ سه‌ر دیمه‌شق، زۆربه‌ی هاوكێشه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی دیكە ده‌گۆڕێت.
پرۆفیسۆر دمتری دانیلۆڤ، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رووسی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ورووپی بە كوردستان24 راگەیاند: "كرده‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌بێت و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بێته هۆی له باربردنی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، له كۆتاییدا ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كراون له باره‌ی تاوانكارییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، ده‌بنه هۆی كۆتایی پێهێنانی گفتوگۆكان كه رێگاچاره‌یه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له سووریادا، به گشتی كرده سه‌ربازییه‌كانی ناتۆ و ئه‌مریكا دژی ئه‌سه‌د، ده‌بێته هۆی یه‌كگرتوویی لایه‌نه سورییه‌كان. وڵاتانی رۆژئاواش نایانه‌وێت دانوستان بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دا، بۆیه دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌وه‌ستنه‌وه و به‌مه‌ش قه‌یرانه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت".
30 ی ئه‌یلولی 2015 ئه‌و رۆژه زێرینه بوو، بۆ ئه‌سه‌د كه هێزه‌كانی رووسیا به فه‌رمانی پوتین گه‌یشتنه سووریا و بوونه فریاده‌ره‌سی رژێمه‌كه‌ی، به‌ڵام پێناچێت له‌مه‌ودوا دیمه‌شق و مۆسكۆ وا به ئاسانی نه‌خشه و پلانه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
لەوبارەوە ڤالێری گه‌ربوزۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ئه‌مریكی - كه‌نه‌دی، له ئه‌كادیمیای زانستی رووسیا دەڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌م ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بێت، چونكه رووسیا پێگه‌ی له سووریا به‌هێزه‌و ئه‌سه‌دیش بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆ پشتی پێ به‌ستووه، به‌گشتی ره‌وشه‌كه پڕ مه‌ترسییه، هه‌ڵوێستی توركیاش له‌م دۆخه‌دا كاریگه‌ری به‌سه‌ر ته‌واوی سووریادا ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش كه مه‌رامی سه‌ره‌كی دژایه‌تی كردنی ئه‌سه‌ده و پێم وایه هێشتا دژایه‌تی كردنه‌كه‌ی توندتر ده‌بێت، بیرمانه له‌سه‌رده‌می ئۆباما ئه‌م پرسه هه‌ندێ پشتگوێخرا، به‌ڵام ئێستا تره‌مپ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌سه‌دی خستووەته ئه‌وله‌یاتی كاره‌كانی، ئه‌مه‌ش پێشبینی خراپتر بوونی په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی رووسیا و ئه‌مریكا لێده‌كرێت، كه كلیلی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا لای ئه‌وانه".
دژایه‌تی ئه‌مریكا و رۆژئاوا له به‌رانبه‌ر رژێمی سووریا چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئێستا گه‌رموگوڕتر له جاران خه‌ریكه هه‌وڵه‌كان چڕده‌كرێنه‌وه بۆ لادانی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام ئاخۆ تا چه‌ند قسه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌كردار، ئه‌مه پرسیارێكه كه له داهاتوو وه‌ڵامه‌كه‌ی روونتر ده‌رده‌كه‌وێت.
رۆژی شه‌ممه 14/4/2018 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا زیاتر له 100 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك بنكه و دامه‌زراوی سه‌ربازی و تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیاییان له دیمه‌شق و گونده‌واری حمس كرد و به چڕی بۆردوومانیان كرد، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه رژێمی سووریایان به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شارۆچكه‌ی دووما له ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات تاوانبار كرد.
سێ گورزوه‌شێنه‌كه ده‌ڵێن، له‌و هێرشه‌دا سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانمان پێكاوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا و رووسیا ده‌ڵێن، زیاتر له 70 مووشه‌ك به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ھێزی ئاسمانی سووریا ئاراسته‌كانیان گۆڕاوه‌و نه‌یانتوانیوه ئامانجه‌كانیان بپێكن.
ھ.م