"ئۆتۆستراد" به خێرایی ئێران ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا له رووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه ده‌ستیوه‌ردایه هه‌موو جومگه‌كان، ئێستا خه‌ونه‌كه‌ی ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی رێگایه‌ك له به‌غداوه به دیمه‌شقه‌وه بیبه‌ستێته‌وه‌و له‌وێشه‌وه بگاته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له راستی نزیك ده‌بیته‌وه.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان ئاشكرایان كردووه، حكوومه‌ته‌كانی ئێران و عێراق و سووریا پرۆژه‌یه‌كی "ئۆتۆستراد"ـیان واژۆكردووه پایته‌ختی هه‌ر سێ وڵاته‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و درێژیی رێگاكه ده‌گاته 1700 كیلۆمه‌تر و كۆمپانیایه‌كی ئێرانی له ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات".
له رێككمه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ر سێ ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و رێگا خێرایه و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سوپا و پۆلیسی هه‌ر سێ وڵاته‌وه ده‌پارێزرێت و جگه له‌وه‌یش بنكه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی به درێژایی رێگاكه درووست ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه روونه و به‌و هۆیه‌وه كأڵا و كه‌لوپه‌ل ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و رێگاكه به‌ره‌و به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان درێژ ده‌كرێته‌وه.
جگه له‌وه‌یش، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی ئێرانی، ئێران له رێگه‌ی شاری كرماشانه‌وه هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به عێراقه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
به‌و رێگایه‌ش، ئێران هه‌نگاو یدوور ده‌هاوێژێ و پلانه فراوانخوازییه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا به‌گ،ێه‌ری ئه‌جیندای تایبه‌تی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی تاران پاڵپشتی رژێمی سووریای كرد له‌و جه‌نگه ناوخۆییه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵه به‌رده‌وامه، پێده‌چێت ئێستا كاتی ئه‌وه بێت ئێران به‌روبوومه‌كه‌ی شه‌ڕی سووریا بچنێته‌وه‌و گرنگترینیان ئه‌وه‌یه تاران بگه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و رێگایه‌كی پان و خێرا و كراوه بۆ میلیشیا چه‌كداره‌كانی بكاته‌وه كه له ئێرانه‌وه تا لوبنان بڵاوه‌یان پێكراوه‌و به ئاسانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگه‌یه‌نرێته ده‌ستیان.
به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م خه‌ونه‌كه‌ی تاران‌دا، به‌هۆی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له باكووری سووریا، ئێرانی ناچار كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر واشنتن نه‌كه‌وێت، ئاراسته‌ی رێگاكه بگۆڕێت.