بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌ھێز پارێزگایه‌كی باشووری ئێران ده‌هه‌ژێنێ
K24 - هه‌ولێر:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/4/2018 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.9 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، ناوچه‌ی "كاكی" پارێزگای بوشه‌هری له باشووری ئێران هه‌ژاند و له كوه‌یت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌نداو هه‌ست به له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی كراوه.
گوته‌بیژی رێكخراوی رزگاركردن و به‌هاناوه‌چوونی ئێرانی، مسته‌فا مورته‌زه‌وی رایگه‌یاند: "بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 11:04 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆ له قوڵایی 18 كیلۆمه‌تر و به دووری 3 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی كاكی پارێزگای بوشه‌هر روویداوه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پاش روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه به چه‌ند خوله‌كێك، چوار تیمی به‌هاناوه‌چوونمان ناردووه‌ته ناوچه‌كه، به‌ڵام تائێستا راپۆرته‌كان هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه رانه‌گه‌یاندووه" هه‌ر چه‌نده له چه‌ند شوێنێكی ناوچه چیاییه‌كانی پارێزگای بوشه‌هر بووه‌ته هۆی داڕووخان له چیاكاندا.
وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه و خانووی گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌یش زۆرینه‌یان له قور درووستكراوون، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه هیچ زیانێك به‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه كه‌وتووه یان نا.