رووسيا ئێس-300 ده‌فرۆشێته سووريا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، "هێرشى سێلايه‌نه‌ى (ئه‌مريكا، به‌ريتانيا، فه‌ره‌نسا) بۆ سه‌ر سووريا، ئه‌و مافه ده‌داته رووسيا، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى جۆرى (ئێس-300) بداته سووريا".
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (نۆڤۆستى) رووسيى، لاڤرۆڤ گوتى: "پێش (10) ساڵ، رووسيا به‌ڵێنى به خۆرئاواييه‌كان دابوو، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى (ئێس-300) نه‌داته سووريا، تا ئه‌م دواييانه‌ش له‌سه‌ر پابه‌ندى به‌ڵێنى خۆى بوو، به‌ڵام ئيدى كاتى ئه‌وه هاتووه ئه‌و سيستمه بدرێته سووريا".
هه‌روه‌ها گوتى: "وڵاتانى خۆرئاوا بيانوويان ئه‌وه بوو، كه ئه‌و سيستمه مووشه‌كييه ده‌بێته هۆى له‌باربردنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه. به‌ڵام له راستيدا ئه‌و سيستمه ته‌نيا به‌رگريكارانه‌يه".
روونيشيكرده‌وه، "دواى ئه‌و هێرشه سێلايه‌نه‌يه‌ى كرايه سه‌ر سووريا، ئيدى رووسيا هيچ به‌رپرسيارێتييه‌كى ئه‌خلاقى به‌رامبه‌ر واشنتن و هاوپه‌يمانه‌كانى له‌و بواره‌دا ناگرێته ئه‌ستۆ".
سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا، فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا مووشه‌كبارانى ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى سه‌ربازى سوپاى سووريايان كرد، دواى ئه‌وه‌ى سووريايان به به‌كارهێنانى چه‌كيى كيميايى له دژى مه‌ده‌نييه‌كانى ناوچه‌ى (دوما) له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات تۆمه‌تبار كرد.
ئ.ر