چه‌كدارانى ميليشياى "فه‌يله‌قى ره‌حمان" له عه‌فرين نيشته‌جێ ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
چالاكان و ناوه‌نده ميدياييه كوردييه‌كان له رۆژئاواى كوردستان، سوپاى توركيا به گۆڕينى پێكهاته‌ى دانيشتوان(ديموگرافيا)ى عه‌فرين تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (هاوار)ـى نزيك له پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده)، بڵاويكرده‌وه، "ناحيه‌ى موباتا، كه زۆربه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى عه‌له‌وين، رووبه‌ڕووى گۆڕينى ديموگرافياى بووه‌ته‌وه، له لايه‌ن سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، "سوپاى توركيا زياتر له (50) خێزانى ئاواره‌ى غوته‌ى خۆرهه‌ڵاتى له گوندى (ميركان/ حه‌سه) نيشته‌جێكردووه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، چالاكانى به‌رهه‌ڵستكارى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، بڵاويانكردووه‌ته‌وه، "فه‌رمانده‌ى ميليشياى (فه‌يله‌قى ره‌حمان)، عه‌بدولناسر شمير، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده‌كانى ئه‌و ميليشيايه له ناحيه‌ى بولبولى هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى شارى عه‌فرين نيشته‌جێكراوون".
ئه‌و چالاكانه ئاماژه‌يان به‌وه‌شداوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، زۆرينه‌ى خێزانى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له غوته‌ى خۆرهه‌ڵاته‌وه پاشه‌كشێيان كردبوو، له سنوورى عه‌فرين نيشته‌جێيان كردوون.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر