"له نێوان ئه‌م 6 راهێنه‌ره یه‌كێكیان ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی ڤینگه‌ر"

دوای ئه‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر بڕیاری دا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماڵئاوایی له ئارسێناڵ بكات میدیاكانی بریتانیا ناوی 6 كه‌س ئاشكرا ده‌كه‌ن كه بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤینگه‌ر به‌ربژێر كراون، له نێویاندا ڤینگه‌ر ته‌نیا یه‌كێكیان په‌سه‌ند ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌نی له نێوان ئه‌م 6 راهێنه‌ره یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
1ـ پاتریك ڤیێرا كاپتنی فره‌نسی پێشووی ئارسێناڵ.
2ـ تۆماس تۆخیل راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی
3ـ بریندان رۆدگێرز راهێنه‌ری سكۆتله‌ندی
4ـ كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی
5ـ یواكیم لۆف راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
6ـ ماسیكلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس
ئارسن ڤینگه‌ر له نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند كه پاتریك ڤیێرا باشترین جێگره‌وه‌ی خۆیه‌تی و ده‌توانێت ئه‌م ئه‌ركه وه‌ربگرێت.
ئارسن ڤینگه‌ری ته‌مه‌ن 68 ساڵ ماوه‌ی 22 ساڵه راهێنه‌ری ئارسێناڵه و له ماوه‌ی كاری راهێنه‌رایه‌تی 3 ناسناوی پرێمه‌رلیگ و 7 ناسناوی جامی فای بردۆته‌وه و سه‌رپه‌رشتی 1192 یاری یانه‌ی ئارسێناڵی كردووه.
