كەشناسی: بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە و لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لەكاتی نیوەشەودا نمە باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی بارانی بە لێزمە ھەیە.
كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئەو كەشوھەوایە بەردەوام بێت، ئاسمان لە نیچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت و لە كات و شوێنی جیاجیادا باران دەبارێت.