رووسنه‌فت هه‌رێمی كوردستان به‌هێز ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئێستا كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌كو رووسنه‌فت كه نزیكن له خودی ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی رووسیا، بوونه‌ته به‌شێك له كیشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌تی له بواری نه‌وت و وزه‌دا.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی سه‌رنجی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی رووسیا له‌بواری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و غاز به‌لای خۆیدا راكێشێت، له‌وانه‌ش كۆمپانیای به‌ناوبانگی "رووسنه‌فت".
ئاژانسی رۆیته‌زر باسی ئه‌وه‌شی كردووه، هه‌رێمی كوردستان لووله نه‌وتییه‌كه‌ی داوه‌ته ده‌ست كۆمپانیای رووسنه‌فت و له به‌رامبه‌ردا 1 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت، له هه‌ر گفتوگۆیه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غداشدا، پێویسته به‌غدا حساب بۆ كۆمپانیای رووسنفه‌ت بكات.
هاوكات كۆمپانیا گه‌وره رووسییه‌كه، وه‌به‌رهێنان له نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌وه‌شدا زۆر گرنگی به به‌غدا نادات، چونكه یه‌ك له‌سه‌ر سێی یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق كه‌وتۆته ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا له ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمی كوردستاندان.
بۆ زانیاری زیاتریش، كوردستان 24 ئینفۆگرافیكێكی له‌باره‌ی ورده‌كاری ئه‌و بابه‌ته ئاماده كردووه:
H.B