منداڵێكی 10 رۆژی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
مایلی كچی سیناتۆر تامی داكۆرس، سیناتۆری دیموكراته‌كان، بووه یه‌كه‌مین منداڵ كه بچێته هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌م دواییانه بڕیاریاندا رێگه به منداڵان بدرێت بچنه هۆڵی ئه‌نجوومه‌نه‌وه، له كاتێكدا تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به‌گوێره‌ی پرۆتۆكۆڵی په‌یڕه‌وكراو قه‌ده‌غه بووه منداڵ بچێته ناو هۆڵه‌كه‌وه.
مایلی كه ته‌مه‌نی ته‌نها 10 رۆژ بووه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا چووه‌ته ناو هۆڵه‌كه، چونكه دایكی بۆ ئاماده‌بوون ده‌نگدانێك هاتبووه ناو هۆڵه‌كه‌وه. تا مایلی و دایكیشی گه‌یشتن، ئه‌نجوومه‌نه‌كه ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دواخست و چاوه‌ڕوانی دایك و كچه ساواكه بوون.
ئه‌و سیناتۆره كه پێشتر له عێراق جه‌نگاوه‌و له‌و كاته‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرش قاچێكی له ده‌ستداوه، له‌سه‌ر كورسییه‌كی جووڵاو له‌ناو پێشوازی هاوكاره‌كانیدا له هه‌ر دوو حزبی كۆماری و دیموكراته‌كان گه‌یشته ناو هۆڵه‌كه و به‌شێكیان به چه‌پڵه‌لێدان پێشوازییان لێ‌كرد.
ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه‌داوه كه منداڵی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ ده‌توانێت بێته ناو هۆڵه‌كه‌وه. بێگوومان داكۆرسی دایكی مایلی یه‌كێك له‌وانه بووه كه ده‌نگی بۆ هه‌موواره‌كه‌داوه. چونكه نه‌یویستووه زۆر له دووری منداڵه‌كه‌ی بمێنێته‌وه كه پێویستی پێیه‌تی.
Happy & honored to introduce Maile Pearl to my colleagues on the Senate floor while doing my job & serving the people of Illinois pic.twitter.com/clj9lrPouy
— Tammy Duckworth (@SenDuckworth) ١٩ أبريل، ٢٠١٨
پێش ئه‌وه‌یشی بچێته ده‌نگدانه‌كه‌وه، سیناتۆره ته‌مه‌ن 50 ساڵییه‌كه سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له پۆشاكێك بپێچرێته‌وه كه دژی بنه‌ماكانی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ناو ئه‌نجوومه‌نی پیران نه‌بێت، ی
به‌ڵام دوای ده‌نگدانه‌كه له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی "بنه‌ما تازه‌كان ته‌نها له ئه‌نجوومه‌نی پیران جێبه‌جێ ده‌كرێن و هیوادارم له شوێنه‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مانشێوه جێبه‌جێ بكرێت