چين به‌هێزترين مووشه‌كى باليستى دژه كه‌شتيگه‌لى تاقيكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى چين، رايگه‌ياند، به سه‌ركه‌وتوويى تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى باليستى پێشكه‌وتووى دوو قۆناغييان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و مووشه‌كه باليستييه پێشخراوه و به وه‌زه‌ى قورس كار ده‌كات و به دوو قۆناغ ده‌گاته ئامانجه‌كه‌ى.
مووشه‌كه‌كه له جۆرى (DF-21D)ه و مه‌وداى مامناوه‌نده و هاوشێوه‌ى نييه له جيهاندا و له توانايدا هه‌يه كه‌شى بارهه‌ڵگرى فڕۆكه تێكبشكێنێت.
ئه‌و مووشه‌كه به يه‌كێك له چه‌كه ستراتيژييه‌كانى چين هه‌ژمار ده‌كرێت.
له جيهاندا تا ئێستا مووشه‌كى دژه كه‌شيگه‌لى سه‌ربازى له‌و جۆره هاوتاى نييه.
مه‌وداى پێكانى ئامانجى مووشه‌كه‌كه (1450) كيلۆمه‌تره.
له رێى رادار و كامێراى ئه‌ليكترۆنى و په‌يوه‌ستكردنى به مانگى ده‌ستكردى (Yaogan)ى چينى ده‌توانێت ئامانجه‌كه‌ى بپێكێت.
بنكه‌ى مووشه‌كه‌كه ده‌توانرێت بگوازرێته‌وه و بگاته ئه‌و شوێنانه‌ش كه سه‌ختن و رێگه‌ى هاتووچۆيان له‌سه‌ر نييه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر