له مه‌ككه باوكێك سێ منداڵى خۆى ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى سعووديه، پياوێكيان ده‌ستگيركرد، كه تۆمه‌تبار كراوه به كوشتنى سێ منداڵى خۆى.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سعووديه، بڵاويانكرده‌وه، ئه‌و پياوه، له رووى ده‌روونييه‌وه شڵه‌ژاوه و پێشتر نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌بووه.
رۆژنامه‌ى (سبق)ى سعووديى بڵاويكردووه‌ته‌وه، پياوه‌كه له ماڵى خۆيان‌دا و به به‌رچاوى هاوسه‌ره‌كه‌يه‌وه، سێ منداڵى ته‌مه‌ن (3،5،6) ساڵى به شێوه‌يه‌كى نامرۆڤانه كوشتووه و دايكه‌كه‌شيان له رووى ده‌روونييه‌وه به ته‌واوى داڕووخاوه.
رێكخراوى مانگى سوورى سعووديى، دايكى منداڵه‌كانى گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شا فه‌يسه‌ڵ و خراوه‌ته ژێر چاودێرييه‌وه.
وه‌ك له زارى شاهێدحاڵه‌كانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه، ئافره‌ته‌كه هاوارى كردووه و پياوه‌كه‌ى به چه‌قۆيه‌كه‌وه چووه‌ته گژ منداڵه‌كانى و دواتر دراوسێيه‌كيان په‌يوه‌ندى به پۆليسه‌وه كردووه و ئه‌وانه‌ى تاوانباره‌كه‌يان بينيوه، وتوويانه: هيچ كاريگه‌ر نه‌بووه به تاوانه‌كه‌ى و هه‌ستى به په‌شيمانى نه‌كردووه و خوێن به جه‌سته‌يه‌وه بووه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى (سبق)
ئ.ر