ماكرۆن: پێويسته هێزه رۆژئاواييه‌كان له سووريا نه‌كشێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن، رايگه‌ياند، پێويسته هێزه‌كانى ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا و هاوپه‌يمانه‌كانيان له سووريا بمێننه‌وه بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (Fox News)ـى ئه‌مريكايى، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا گوتى: "پێويسته له‌سه‌رمان له سووريا بمێنينه‌وه. له پێناو دڵنيابوونه‌وه له بنياتنانى سووريايه‌كى نوێ. هه‌ربۆيه زۆر پێويسته و گرنگيشه له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ و په‌يوه‌ندى بين".
ماكرۆن، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى رۆژئاوا له سووريا، سه‌رده‌كێشێت بۆ بڵاوبوونه‌وه و به‌هێزتربوونى پێگه و هه‌ژموونى كۆمارى ئيسلامى ئێران له سووريا".
هه‌روه‌ها گوتى: "ده‌رچوونى يه‌كجاره‌كى ئێمه له سووريا ده‌بێت ئه‌و كاته بيت، كه به ته‌واويى كۆتايى به شه‌ڕى داعش هاتبێت".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر بكشێينه‌وه، ئه‌وا؛ هه‌موو شتێك له سووريا پێشكه‌شى ئێران و رژێمى سووريا ده‌كه‌ينه‌وه".
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن، ئه‌وه‌شى گوت: "له ميانه‌ى سه‌ردانى به‌رنامه بۆ دانراوى بۆ ئه‌مريكا، له كۆنگرێس وته‌يه‌ك پێشكه‌شده‌كات و داوا له ياسادانه‌رانى ئه‌مريكايى ده‌كات، ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سووريا درێژ بكه‌نه‌وه".
ئ.ر