ماكرۆن: پوتین سه‌رۆكێكی به‌هێزه و نابێت به‌رامبه‌ری لاواز ده‌ركه‌وین
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، پێیوایه ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا سه‌رۆكێكی به‌هێزه و هه‌وڵ ده‌دات ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی گه‌وره بێت، به‌ڵام پێویسته له كاتی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵیدا لاواز نه‌بین".
ماكرۆن له میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ئه‌مریكی كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 22/4/2018 په‌خشكراوه گوتوویه‌تی: "خه‌ڵكی شانازی به سیاسه‌ته‌كانی پوتین ده‌كه‌ن كه هه‌وڵده‌دات رووسیا به‌ھێز بكات و پێموایه سه‌رۆكێكی به‌ھێزه، به‌ڵام نابێت به‌رامبه‌ری لاواز بین".
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه پوتین كه‌سێكه مامه‌ڵه‌ی تونده له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌كان و ركابه‌ره‌كانی و گوتوویه‌تی: "مامه‌ڵه‌ی پوتین له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانی و كه‌مینه‌كاندا زۆر تونده، ئه‌و هزره دیموكراسییه‌ی هه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانم یه‌كناگرێته‌وه".
ماكرۆن باسی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی باشی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی كردووه كاتێك سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ هاتووه‌ته پاریس، هه‌ر چه‌نده ناكۆكی زۆریان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك هه‌یه.
ماكرۆن ده‌ڵێت: "پوتین به‌هێز و خۆنوێنه، نابێت به‌رامبه‌ری نه‌رم بین، ئه‌و ده‌یه‌وێت ده‌ستوه‌رداته دیموكراسییه‌ته‌كه‌مانه‌وه. به‌و هۆیه‌شه‌وه پێموایه نابێت له كاتی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵی لاوازی بنووێنین و ئه‌ویش سوود له‌و لاوازییه ببینێ".