سه‌در و حه‌كیم سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاری ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ململانێی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی شیعه‌كان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق بۆ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه بڕیاره له 12/5/2018 به‌ڕێوه‌بچێت گه‌رم بووه.
كه‌متر له چوار هه‌فته‌ی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن و ململانێكانی نێوان پارت و لایه‌ن و لیست و قه‌واره سیاسییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان كه ئێستا حوكمڕانن بۆ قۆناغی نوێ به روونی ده‌ركه‌وتووه و پێناچێت رێگه به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر بدرێت ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر له‌ناو حزبی ده‌عوه‌دا بمێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر یه‌كه له عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه كه به‌م دواییانه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئسلامی عێراق جیابووه‌و لیستی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پاش هه‌ڵبژاردن كه‌سێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی حزبی ده‌عوه بكرێته سه‌رۆكوه‌زیران، چونكه كاروانه‌كه به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و دواتر نووری مالیكی كه بووه هۆی وێرانكردنی 6 پارێزگای عێراق و ئاواره‌بوونی 5 ملیۆن كه‌س و له دایكبوونی 70 میلیشیای چه‌كداری مه‌زهه‌بی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پاشان عه‌بادی كه نه‌یتوانیوه هیچ كارێك له دۆسێ گه‌نده‌ڵی بكات، شه‌قامی له حزبی ده‌عوه توڕه كردووه و پێناچێت خولی دووه‌می عه‌بادی ببینرێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ستبه‌رداری حزبه‌كه‌ی نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی چاپی له‌نده‌ن، حه‌كیم و سه‌در رۆڵی گرنگیان له ده‌ستنیشانكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ ئه‌و پۆسته ده‌بێت و جارێكی دیكه حزبی ده‌عوه ناتوانێت پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه.
وه‌زیرێكی عێراقی به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق له حزبی ده‌عوه نابێت، گه‌ل توڕه‌یه له‌و حزبه، ئه‌وان شكستی گه‌وره‌یان له دۆسێی ئه‌منی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی تۆمار كردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش عه‌ره‌بی سوننه‌ش كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو ئه‌و حزبه ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، موقته‌دا سه‌در و عه‌مار حه‌كیم زۆر نزیكن له‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه له بری عه‌بادی بكه‌نه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌گه‌ر ده‌ستی له حزبی ده‌عوه نه‌كێشایه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "شكستی عه‌بادی له چه‌ند دۆسێیه‌كی وه‌ك لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، سه‌در و حه‌كیمی توڕه كردووه. عه‌بادی هه‌ر قسه ده‌كات و ئاماژه ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك بكات كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاوون. هه‌ر بۆیه سه‌در ژماره‌یه‌ك كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ناو لیسته‌كه‌یدا داناوه، ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوی له‌و پۆسته‌یه، به‌ڵكو زیاتر به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه عه‌بادی به‌هۆكارێكی ناڕوون و نادیار هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ نه‌به‌ستوون".