ميليشياكانى "چڵه زه‌يتون" به وێنه‌ى سه‌دام حوسێنه‌وه رێگه ناده‌ن ئاواره‌كانى عه‌فرين بگه‌ڕێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خه‌ڵكه ئاواره‌بووه‌كه‌ى عه‌فرين، له ده‌روازه‌ى شاره‌كه‌يان و له ده‌شت و ده‌ر ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێى ره‌زامه‌ندى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان و به به‌رچاوى ئه‌وانيشه‌وه كاروانى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى غوته‌ى خۆرهه‌ڵات به‌ره‌و شاره‌كه‌يان تێده‌په‌ڕێت، كه توركيا ده‌يه‌وێت له عه‌فرين نيشته‌جێيان بكات، دواى ئه‌وه‌ى له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات پاشه‌كشێيان كردووه.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د، پياوێكى ته‌مه‌ن چل ساڵى خه‌ڵكى عه‌فرينه، ده‌ڵێت: "خێزانى چه‌كدارێكى سوپاى ئازادى سووريا، كه هاوپه‌يمانى توركيان، له ماڵه‌كه‌م نيشته‌جێكراوون و ئێمه‌ش ده‌ربه‌ده‌ر بووينه و ناهێڵن بگه‌ڕێينه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵمان".
ئه‌بو ئه‌حمه‌د، گوتيشى: "ئێمه به هۆى سه‌ختى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه ناچار بووين ماڵ و حاڵمان به‌جێبهێڵين و دوو رۆژ له بازگه ئێمه‌يان راگرتووه و چه‌كدارانى سوپاى ئازاد نه‌يانده‌هێشت تێپه‌ڕين و كاتێكيش گه‌يشتينه‌وه ماڵى خۆمان، پێيان وتين ئێوه سه‌ر به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه)ن و پێشوازيكراو نين له عه‌فرين".
ئه‌و پياوه عه‌فرينييه ده‌ڵێت: زۆربه‌ى ژيانم له بازرگانى به‌سه‌ر بردووه و په‌يوه‌ست نه‌بوومه به هيچ كۆمه‌ڵه‌يه‌كى سياسى و چه‌كدارييه‌وه و ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانيش به هۆى دژايه‌تيم بۆ به سه‌پاندنى راژه‌ى سه‌ربازى دووچارى كێشه بوومه‌ته‌وه.
چالاكێكى مه‌ده‌نى له عه‌فرين كه پێى باش نه‌بوو، ناوى بهێنرێت، گوتى: "عه‌فرين پڕ بووه له شه‌بيحه، وێنه‌ى سه‌دام حوسێن به ئۆتۆمبێله‌كانيانه‌وه‌يه. چه‌كداره‌كان له شه‌قامه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه. هه‌رچيان بوێت ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن. ئه‌گه‌ر دڵيان بچێته خانوويه‌ك راسته‌وخۆ خاوه‌نه‌كه‌ى به تۆمه‌تى په‌كه‌كه‌يى بوون يان يه‌په‌گه بوون تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و داگيرى ده‌كه‌ن. هه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ش ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و تراكتۆر و ئامێره‌كانى ديكه‌دا ده‌گرن".
چالاكێكى ديكه، كه ئه‌ويش پێى باش نه‌بوو، ناوى بهێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌كرێته ئامانج له لايه‌ن ميليشياكانى هاوپه‌يمانى توركياوه گوتى: "خزمێكى ده‌وڵه‌مه‌ندم هه‌بوو، رفێندرا و ماڵه‌كه‌ى له لايه‌ن ميليشياى سوپاى ئازاده‌وه داگيركرا و داواى پاره‌يه‌كى زۆر زۆر له كه‌سوكاره‌كه‌شى كرا له به‌رامبه‌ر ئازادكردنى".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و خزمه‌م كه‌سايه‌تييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى ناسراوه له ناوچه‌كه".
يه‌كێكى ديكه له هاووڵاتيانى عه‌فرين باسى چيرۆكى ئه‌و پياوه به‌ساڵاچووه ده‌كات، كه سوپاى ئازاد، ماڵه‌كه‌يان داگيركردبوو، به‌ڵام ئه‌و سوور بوو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له ماڵه‌كه‌ى و دواتر يه‌ك رۆژ مۆڵه‌تيان پێدا بۆ چۆڵكردنى و پاشان ئه‌و پياوه سكاڵاى برده لاى سوپاى توركيا و دواجار رێگه‌يان پێدا له ماڵه‌كه‌ى بمێنێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه باسى له‌وه‌شكردووه، چه‌كدارانى سوپاى ئازاد، زۆر له پۆليسى سه‌ربازى توركيا ده‌ترسن. ئه‌و هێزه توركييه هێڵێكى گه‌رمى دابين كردووه بۆ گه‌ياندنى سكاڵاى تايبه‌ت به پێشێلكارى ميليشياكان.
ناوه‌نديى ميديايى عه‌فرين، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه، هێزه‌كانى سه‌ر به ئۆپراسيۆنى "چڵه زه‌يتون" رێگرى ده‌كه‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ى 170 هه‌زار هاووڵاتى ئاواره‌بووى عه‌فرين.
به‌شێك له ئاواره‌كانى غوته‌ى خۆرهه‌ڵات ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، چه‌كدارانى سه‌ر به سوپاى ئازاد، پێشنيازيان كردووه، بچنه ماڵى ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى عه‌فرين كه ئاواره بوونه، به‌ڵام به‌شێك له ئاواره‌كانى غوته ئه‌وه‌يان ره‌تكردووه‌ته‌وه بچنه سه‌ر ماڵ و حاڵى هاووڵاتيانى كورد و داگيريان بكات و ئه‌وه‌يان به سته‌مكردن له خه‌ڵكى عه‌فرين زانيوه. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د به‌رامبه‌ر به ئه‌وانى له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات كردووه.
هێشتا زۆربه‌ى ئاواره‌كانى عه‌فرين له ناوچه‌كانى نبل و زه‌هرا و شوێنه‌كانى ديكه‌ى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب كه له ژێر كۆنترۆڵى يه‌په‌گه‌دايه ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ناوخۆييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێزه‌كانى سه‌ر به ئۆپراسيۆنى "چڵه زه‌يتوون"ى توركيا ته‌نيا رێگه‌يان به به‌شێكى كه‌مى هاووڵاتييه ئاواره‌كان داوه بگه‌ڕێنه‌وه عه‌فرين.
سه‌رچاوه: الحل
ئ.ر