داعش 3 برای پێكه‌وه سه‌ربڕی
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش له ئه‌فغانستان سێ برایان پێكه‌وه سه‌ر بڕیوه‌و هه‌ر سێ براكه‌یش له بواری پزیشكی كاریان كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسانی ئه‌فغانستانه‌وه رایگه‌یاندووه: "ئه‌و سێ برایه خه‌ڵكی ننكرهاری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستانن و ته‌مه‌نیان له نێوان 19 بۆ 27 ساڵانه".
عه‌تائوڵڵا خۆجیاتی، گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی ننكرهار كه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعشه گوتوویه‌تی: "برا گه‌وره‌كه‌یان ناو نزار تاریلوال ته‌مه‌ن 27 ساڵانه و له نۆڕینگه‌یه‌كی پزیشكی كاریكردووه، برا مامناوه‌نده‌كه‌یان ناوی نه‌عیم بووه‌و ته‌مه‌نی 24 ساڵانه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی كووتان به‌شداری ده‌كرد. برا بچووكه‌كه‌شیان ته‌مه‌نی 19 ساڵانه و ناوی عه‌بدولوه‌هاب تاریلواله و له بواری پزیشكی ده‌یخوێند، به‌ڵام ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له ناوچه‌ی شبرهار دیارنه‌ماوون و رۆژی دووشه‌ممه ده‌ركه‌وتووه داعش هه‌رسێكیانی پێكه‌وه سه‌ربڕیوه".
خۆجیانی به رۆیته‌رزی گوتووه: "باوكی ئه‌و سێ كوڕه‌یش هه‌ر پزیشك بووه‌و ساڵی رابردوو به‌هه‌مان شێوه‌ی كوڕه‌كانی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه سه‌ربڕدراوه".
رێكخراوی داعش به كرده‌وه دڕندانه‌كانی ناسراوه‌و له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا له عێراق و سووریاش تاوانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاند. له ئه‌فغانستانیش چالاكییه‌كانیان زیادیكردووه‌و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌یان له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری كابوڵی پایته‌خت ئه‌نجامداوه.