هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێته ئیسرائیل
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌و جۆره‌دا، جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/4/2018 له‌سه‌ر بانگھێشتی جه‌نه‌راڵ گادی ئیزنكۆت، سوپاسالاری ئیسرائیل گه‌یشته ئه‌و وڵاته.
ده‌سته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌و په‌خشی ئیسرائیلی له سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانییه‌وه رایگه‌یاندووه، بانگهێشتنامه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه‌كه، به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له ته‌لئه‌ڤیڤ بووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل و مائیر بن شابات، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه ئه‌نجام ده‌دات".
سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان نیگه‌رانی و دوو دڵی خۆیان له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا ده‌ربڕیوه كه ده‌كه‌ونه ژێر فه‌رمانده‌یی جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێله‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسرائیل، له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانیش گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا كه به "سه‌نتكۆم" ناسراوه، ناوه‌ندێكی به‌رپرسه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و میسر جگه له ئیسرائیل، هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته بازنه‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئه‌وروپا بۆ رێكخستنی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناو هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و ده‌ره‌وه‌ی ناتۆدا. ئه‌و فه‌رمانده‌ییه سه‌ربازییه‌ش له سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌مریكا جوودایه.