بایرن میونشن بەبێ چوار ئەستێرەی یانەکەی رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە

داڤید ئالابا و مانوێل نۆیەر بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی بایرن میونشنیان نەکرد

بایرن میونشن بەبێ چوار یاریزانی سەرەکی یانەکەی دوایین راهێنانی بۆ یاریی بەرامبەر ریال مەدرید ئەنجام دا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بایرن میونشن بەبێ داڤید ئالابا و مانوێل نۆیەر و ئارتۆرۆ ڤیدال و کینگسلی کومان دوایین ئامادەکاریی بۆ یاریی سبەی چوارشەممە لە بەرامبەر ریال مەدرید ئەنجام دا، کە هەرچەندە داڤید ئالابا و مانوێل نۆیەر لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و دوێنێ دووشەممە راهێنانیان کرد، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئەڵمانییەکان ئالابا ناتوانێت بەشداریی یارییەکەی سبەی بکات و پێشبینی دەکرێت رافینهای بەرگریکاری بڕازیلی لە شوێنی ئالابا لە لای چەپ یاریی بکات.
وابڕیارە سبەی چوارشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن لە ئالیانز ئارینا میوانداریی ریال مەدرید بکات.