به‌ڕێوبه‌رێكى كۆميسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوبەرێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمى کوردستان بەهۆی کێشەیه‌کی خوێنداری کوژرا.
فارس محه‌ممه‌د سادق، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان و کادیری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شەقامی سەد مەتری شارى هه‌ولێر، لە نزیک فامیلی مۆڵ بەهۆی کێشەیەکی خوێنداری و کۆمەڵایەتی کوژرا.
تارق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەستیپێکردووە، بەپێی زانیاریيە سەرەتاییەکان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و خوێنداری کوژراوە، کوشتنەکە بە هۆکاری سیاسیی نەبووە".
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر گوتیشی: "لە بوونی هەر زانیارییەکی نوێ هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە".
تارق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر گوتيشى: "له به‌دواداچوونى سه‌ره‌تايى بۆمان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و خوێندارى هه‌بووه. مه‌رامى سياسى تێدا نه‌بووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێش ماوه‌يه‌ك ئه‌و فارسه برازايه‌كى له هه‌ولێر كوژرا، بكوژه‌كه‌ش له ئه‌سته‌نبوڵ كوژرا".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئيحتماله كوشتنى ئه‌و په‌يوه‌ندى به‌و كێشه‌يه هه‌بێت".
تارق نورى باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌و رووداوه هيچ په‌يوه‌ندى به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه نييه و ته‌نيا كێشه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تييه و دوور له كێشه‌ى سياسى".