نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سووريا 300 مليار دۆلارى ده‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى بنياتنانه‌وه‌ى سووريا پێويستى به (300) مليار دۆلاره.
نوێنه‌رى پرۆگرامى خۆراكى جيهانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، يه‌عقوب كيرن، رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى دووباره بنياتنانه‌وه‌ى ژێرخانى وێرانبووى سووريا به‌لانيكه‌م پێويستى به (200 تا 300) مليار دۆلاره.
كيرن گوتيشى: "سووريا پێويستى به بنياتنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و هێڵه‌كانى گواستنه‌وه و باڵه‌خانه و كارگه‌كانى هه‌يه. چونكه به هۆى شه‌ڕه‌وه هه‌موويان داڕووخاون".
گوتيشى: "هاوكاريكردنى پرۆسه‌ى بنياتنانه‌وه‌ى سووريا بابه‌تێكى مرۆييه نه‌ك سياسى و هه‌موو كه‌سێكى خاوه‌ن ويژدان هاوكارى سوورييه‌كان ده‌كات".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وه ته‌نيا په‌يوه‌ست نييه به خه‌ڵكى سوورياوه، چونكه ئێستا زۆر هێزى نێوده‌وڵه‌تى و بيانى له سووريادا هه‌ن.
بڕياره له برۆكسل، كۆنگره‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوكاريكردنى سووريا به به‌شدارى 85 وڵات و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر