ئه‌مريكييه‌ك هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ كچێكى خۆى ده‌كات و دواى له‌دايكبوونى كۆرپه‌يه‌ك ده‌يكوژێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (The Sun) بڵاويكرده‌وه، له كارۆليناى باكوورى ئه‌مريكا پياوێك هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ كچێكى خۆى كردووه و دواى له‌دايكبوونى كۆرپه‌يه‌ك، كچه‌كه‌ى و كۆرپه‌كه‌ى به ده‌مانچه كوشتووه.
چيرۆكى ئه‌و رووداوه، ئه‌و كاته ده‌ستپێده‌كات، كه (كيت)ى ته‌مه‌ن (18) ساڵ به دواى باوكيدا ده‌گه‌ڕێت، چونكه كاتێك ئه‌و منداڵ بووه، باوكى ئه‌وى له خانه‌يه‌كى بێسه‌رپه‌رشتان داناوه و وازى لێهێناوه.
كيت، له 1998 له لايه‌ن خێزانێكه‌وه هه‌ڵده‌گيرێته‌وه و به‌خێو ده‌كرێت.
ئه‌و كچه له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ده‌توانێت باوكى بدۆزێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك هاوسه‌رگيرى كردووه و دوو منداڵى لێى هه‌يه.
دواى ماوه‌يه‌ك، كيت ده‌كه‌وێته په‌يوه‌ندى سۆزدارى گه‌رموگوڕ له‌گه‌ڵ باوكى و به‌و هۆيه‌وه ژيان له هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى باوكى تاڵ ده‌كات و ئه‌وانيش ناچار ده‌بن باوكى به‌جێبهێڵن و روو له ناوچه‌يه‌كى ديكه بكه‌ن.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چيرۆكى كيت و باوكى، ئه‌و باوكه كيت وه‌ك هاوسه‌رى خۆى قبوڵ ده‌كات و ده‌يخوازێت.
پۆليس بۆ ماوه‌يه‌ك كيت و باوكى ده‌ستگير ده‌كه‌ن، دواى ئه‌وه كيت بڕيار ده‌دات له باوكى جيا ببێته‌وه و له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كۆرپه‌كه‌ى كه له باوكى بووه، ته‌مه‌نى حه‌وت مانگ ده‌بێت.
جيابوونه‌وه‌ى كيت، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى باوكى كه له هه‌مانكاتدا هاوسه‌ر و باوكى كۆرپه‌كه‌يه‌تى به ده‌مانچه په‌لامارى بدات و بيكوژێت.
ئه‌و باوكه، نه‌ك ته‌نيا كچه‌كه‌ى خۆى به‌ڵكو كۆرپه‌ى كچه‌كه‌شى كوشتووه، كه له خۆى سكى پڕ بووه و هه‌روه‌ها ئه‌و پياوه‌شى كوشتووه كه له منداڵى كيتى به‌خێوكردووه.
ئ.ر