له برۆكسل به بێ بهشدارى كورد كۆنگرهيهكى تايبهت به ئاوهدانكردنهوهى سووريا بهڕێوهدهچێت
K24 – برۆكسل:
پەیامنێری کوردستان24 پرسيار لە دیمستۆرا و مۆگرینی دەکات بۆچی کورد بانگھێشتی کۆنفرانسی سوریا لەبرۆکسل نەکراوە
کۆنفرانسی تایبەت بەداھاتووی سوریا لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستی بەکارەکانی کرد بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت.
کۆنفرانسەکە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرێت و وەزیرانی دەرەوە و نوێنەری ٨٠ ووڵاتی جیھان بەشداریان کردووە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی ٢٠٠ رێکخراوی نێودەوڵەتی لەسەرانسەری جیھانیش بەشدارن.
ئەمڕۆ کۆنفرانسێکی رۆنامەنووسی لەنێوان ستیفان دیمۆستۆرا، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا و فریدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا ئەنجامدرا.
لە وهڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24، کە بۆچی کورد بانگھێشتی کۆنفرانسەکە نەکراوە، دیمستۆرا رایگەیاند، ئەو بەرپرسیارنییە لە رێکخستنی ئەم کۆنفرانسە.
ھاوکات مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی يهكێتى ئەوروپا رایگەیاند، لەسەر ھەمان بنەمای ساڵی رابردوو کە یەکەم کۆنفرانسی تایبەت بە سوریا لەبرۆکسل ئەنجامدرا، بەھەمان شێوە ئەمساڵیش بانگھێشتنامە نێردراوەتەوە بۆ ئەوانەی ساڵی رابردوو بەشداری کۆنفرانسەکەیان کردووە.
له بهدواداچونێکی کوردستان ٢٤ دا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ھیچ رێکخراوێکی کوردی سوری یان سیاسییەکانی کوردی سوریا بەشداریان پێ نەکراوە.
بارزان حهسهن
برۆكسل