به ڤيديۆ.. له قوتابخانه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى ميسر جادووگه‌رێك به به‌رچاوى منداڵانه‌وه "كه‌سێك سه‌رده‌بڕێت"
K24 – هه‌ولێر:
له ئاهه‌نگێكى تايبه‌تدا كه بۆ منداڵانى بێ باوك له قوتابخانه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى پارێزگاى دقهليه‌ى ميسر ئه‌نجامدرا، جادووگه‌رێك به به‌رچاوى منداڵه‌كانه‌وه كه‌سێك سه‌رده‌بڕێت.
ئه‌و ديمه‌نه شانۆييه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بووه‌ته هۆى شۆك بوونى منداڵه‌كان و ته‌نانه‌ت كه‌سوكاره‌كه‌شيان.
ئه‌حمه‌د خه‌يرى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و فێركردنى ميسر، رايگه‌ياند، وه‌زاره‌ته‌كه‌يان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گرته ڤيديۆييه ده‌كات و ده‌ستبه‌جێش بڕيارى دوورخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌ر و جێگرى به‌ڕێوبه‌رى قوتابخانه‌كه ده‌ركراوه و هه‌موو ئه‌وانه‌شى به‌شداريان له ئاماده‌كردنى ئه‌و ئاهه‌نگه كردووه سزا ده‌درێن.
سه‌رچاوه: البلد
ئ.ر